مایكڵ مۆڵن: له‌سه‌ر هیَزهكانی عیَراقی پیَویسته ناوچه سنوورییه‌كانی ولاَت له تۆپبارانكردنی ولاَتانی دراوسیَ بپاریَزیَ
له لیَدوانیَكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌ركانی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا ژهنهرِاڵ مایكڵ مۆڵن رایگه‌یاند پاراستنی سنووری عیَراق له ئه‌ستۆی هیزه‌كانی عیَراقیدایه به‌و پیَیهی هیَزهكانی عیَراقی زۆربه‌ی دۆسییه ئه‌منییه‌كانی وڵات بهرِیَوه ده‌بات.
له بهشیَكی دیكه‌ی لیَدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا مۆڵن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هیَزهكانی ئه‌منی عیَراقی له توانایاندایه دۆسییه‌ی ئه‌منی ولاَت بهشیَوهیهكی سه‌ركه‌وتوو بهرِیَوهببهن به‌م پیَیهش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه پاریَزگاری له سنووری ئه‌و ولاَته بكه‌ن له هه‌ر ده‌ست تیَوهردانیَكی ده‌ره‌كی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باوهرِی به سه‌ربه‌خۆیی عیَراق هه‌یه و مافی ئه‌وه‌یشی نییه بهبیَ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیَراق پاریَزگاری له سنووری ئهوولاَته بكات.
مۆڵن روونی كرده‌وه هه‌ڵمه‌تی تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی ههریَمی كوردستان له لایه‌ن هه‌ردوو ولاَتی ئیَران و توركیا باشتر وایه له ریَگهی دیبلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكریَت له‌سه‌ر هه‌ردوو ولاَتیش پیَویسته ریَز له سه‌روه‌ری عیَراق بگرن.
ناوبراو جاریَكی دیكه‌ش متمانه‌ی خۆی بۆ هیَزه ئه‌منییه‌كانی عیَراقی دووپاتكرده‌وه له پاراستنی دۆسییه‌ی ئه‌منی ولاَتهكان و ریَگه گرتن له هه‌ر ههوڵیَك كه له پیَناو ناسه‌قامگیری عیَراق ئه‌نجام دهدریَت.
جیَی باسه ماوه ماوه تۆپخانه‌كانی ئیَران و توركیا به بیانووی راوه‌دوونان و له ناوبردنی چه‌كدارانی پژاك و په‌كه‌كه ناوچه سنووریییه‌كانی ههریَمی كوردستان تۆپبارن ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانیَكی زۆر به‌ر هاولاَتیانی ناوچه سنوورییه‌كان دهكهویَت.
