شوانی : چاوه‌رِوان ناكرێت هیچ ئه‌نجامێك له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به دی بكرێت.
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند پێشبینی ناكرێت كۆبونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هیچ ئه‌نجامێكی لێبكه‌وێته‌وه.
خالید شوانی به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا هیچ جۆره رێكه‌وتنێك له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه و نه‌گه‌یشتۆنه‌ته ئه‌نجامێك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه بۆیه ئه‌سته‌مه كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هیچ ئه‌نجامێكی لێبكه‌وێته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" چاوه‌رِوان ناكرێت له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، بۆیه لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته سیادیه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتنێك ئه‌وكات ده‌توانرێت سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیران و په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت\"".
"
