ھێمن ھەورامی یاریدەدەری سەرۆک بارزانی بۆ گوڵان: پرۆسەی سەربەخۆیی ئەمانەتێکی مێژووییە و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ ئەم پرۆسەیە خیانەتە لەو ئەمانەتە مێژووییە
July 17, 2017
دیمانەی تایبەت
رۆژی ٨ی تەمموزی ٢٠١٧ کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی گرێدا و دواتر بەیاوەریی بەڕێزیان سەردانی پەرلەمانی ئەوروپا و بەلجیکا و ھەرێمی فلاندەرزیان کرد، ئەم سەردانەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەوەی وەڵامدانەوەی داوەتنامەی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا و حکومەتی بەلجیکا و حکومەتی ھەرێمی فلاندەرز بوو، بەڵام بەشداری ئەندامانی کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم سەردانەکە بووە وێستگەی یەکەمین ھەوڵی دبلۆماتی بۆ پشتگیری پرۆسەی ریفراندۆم لە کوردستاندا، ئەمە لەکاتێکدا بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمیتەکانی دیکەی کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم دابمەزرێت کە لەناویاندا کۆمیتەیەکیان لە ناو کۆمیتەی دبلۆماتی دەبێت و ئەم کۆمیتەیە لەگەڵ دامەزراندن و دەست بەکاربوونی ھەڵمەتێکی چڕوپری سەردانی دەوڵەتان دەست پێدەکەن کە مەزندە دەکرێت بێجگە لە پایتەختەکانی دەوڵەتانی دراوسێ و وڵاتانی عەرەبی سەردانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریکا و رووسیا و تەنانەت چین و ژاپۆن و کوریای باشوریش بکەن ، بۆ قسەکردن لەسەر پرۆسەی سەربەخۆیی و یەکریزی نێوماڵی کوردستان و بارودۆخی نێودەوڵەتی، ئەم دیمانە تایبەتەمان لەگەڵ بەڕێز ھێمن ھەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی و یاریدەدەری سەرۆک بارزانی کرد و بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەکانی گوڵانی دایەوە.پەرلەمانی ئەوروپا و بەلجیکا و ھەرێمی فلاندەرز
ئامادەباشیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ پرۆسەی ریفراندۆم بنێرن
* نەیارانی دژی سەربەخۆیی بەو جۆرە دژایەتیی خۆیان بۆ ئەم پرۆسەیە دەخەنەڕوو، کە پرۆسەی سەربەخۆیی ھەنگاوێکە بۆ شاردنەوەی شتی دیکە، چ خوێندنەوەیەکتان بۆ ئەو رایە ھەیە؟
- پرۆسەی سەربەخۆیی پرسێک نییە وەک کاردانەوە بەرامبەر پرسێکی دیکە، یان پرسێک نییە کە ئێستا سەرۆک بارزانی بڕیاری لەسەر دابێت، بەڵکو ئەمە پرۆسەیەکی درێژخایەنی مێژووییە و تەنانەت لە یەک دوو کۆڕ و کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیدا سەرۆک جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پرۆسەی سەربەخۆیی ئەمانەتێکی مێژووییە و لە شێخ عەبدولسەلامی بارزانی-یەوە ئامانجی بزووتنەوەی رزگاریخوازیمان دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بووە، ھەربۆیە باکگراواندی ئەم خواستە نەتەوەییە دەگەرێتەوە بۆ پێش ١٥٠ ساڵ، بەڵگەش بۆ ئەمە ویگرام لە کتێبی (مەد البشریە) کە جەرجیس فەتحوڵا کردوویەتی بەکوردی، ئاماژەی بەوە کردووە، کاتێک شێخ عەبدولسەلامی بارزانی دەبینێت، داوای ئەوەی لێدەکات دەرفەتێکی بۆ بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی پادشای بەریتانیا ببینێت و باسی سەربەخۆیی کوردستانی لەگەڵدا بکات، بۆیە لەسەر ئەم پاشخانە مێژووییە پرسی سەربەخۆیی کوردستان ئەمانەتێکی مێژووییە و ئامانجی سەرەکیی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان بووە لەو کاتەوەی دەستی پێکردووە. لەمەش زیاتر ئەگەر ئێمە بە شێوەیەکی ئیستقرائی سەیری مێژووی ٥٠٠ ساڵی نەتەوەی خۆمان بکەین، دەردەکەوێت ئێمە بە سێ قۆناخی ھەستیاردا تێپەڕیوین کە بریتین لە:
١- قۆناخی ژێردەستیی ئیمپراتۆرەکان و ئیمپریالیزم.
٢- قۆناخی ژێردەستیی دەوڵەتانی کۆلۆنیالکراو.
٣- قۆناخی پۆست کۆلۆنیالکراو.
لەم سێ قۆناخە مێژووییەدا ئەگەر سەیر بکەین، دەبینین ھەر کاتێک کورد لاواز بووبێت، زەفەری پێبراوە و رێگەیان نەداوە بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خۆی بگات، ھەر کاتێکیش کورد ھەندێک ھەستی بە بەەێزی خۆی کردبێت و بەرامبەرەکانمان لاواز بووبن، ھەوڵیانداوە بە پاساو و بیانووی جیاواز ھێوری بکەنەوەو ھەنگاوەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەکانی پێ دوابخەن. لە ئێستاشدا کە ھەرێمی کوردستان لە رووی جێۆپۆلتیک و ھەلومەرجی ناوخۆیی و ئیقلیمی و جیەانی و ئاسایش و سەربازی و ئابوورییەوە لە حاڵەتێکی باشدایە، وەک دەبینین کاردانەوەی وڵاتانی دیکە بەوجۆرەیە کە دەڵێن، ئەنجامدانی ریفراندۆم دوابخەن بۆ کاتێکی گونجاو، ئەمەش مانای ئەوەیە ئێمە لە حاڵەتی بەەێزیداین و دەیانەوێت خاومان بکەنەوە و تا ئەو کاتەی ئەوان خۆیان بەەێز دەکەنەوەو پاشان زەفەرمان پێبەرنەوە. لەم چوارچێوەیەدا کاتێک سەرۆک بارزانی دەڵێت: ئێمە گەیشتووینەتە دواترۆپکی ئەو کاتەی کە دەبێت بە ئامانجی سەربەخۆیی خۆمان بگەین. ئەم قسەیە ھەڵقوڵاوی مێژووی ٥٠٠ ساڵی نەتەوەکەمانە و ناکرێت جارێکی دیکە ھەڵەکانی رابردوو دووبارە بکەینەوە و ھەر لەسەر ئەم بنەمایەش سەرۆک بارزانی ھەفتەی رابردوو لە برۆکسل بە جیەانی راگەیاند: سەربەخۆیی کورد بۆ شادکردنی گیانی نەوەکانی رابردووەو زەمینە رەخساندنی ئایندەیەکی گەشە بۆ نەوەکانی داەاتوومان.
* بەپێی قسەکانتان، سەرۆک بارزانی نایەوێت نەوەی ئایندە وەک نەوەکانی پێشوو چەوساوە بن، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا ھەلومەرجی نێودەوڵەتی لەبارە بۆ ئەم ھەنگاوە؟
- روانگەی سەرۆک بارزانی بۆ سەربەخۆیی ئەوەیە کە نابێت ئایندەمان وەک ئێستا و رابردوو وابێت، ھەروەھا سەبارەت بە بارودۆخی نێودەوڵەتش، ئاشکرایە چ گۆڕانکاریەکی گەورە بەسەر سیستمی جیەانیدا ھاتووە، دابەشبوونەوەیەکی بەرچاوی ھێز لەنێوان رۆژئاوا و رۆژەەڵاتدا سەریەەڵداوەتەوە، دەسەڵاتەکانی ئەمریکا لە کۆمەڵێک ناوچە پەرتەوازە بووە، رۆژەەڵاتی ناوەڕاست ھەنگاو بەرەو ئەو قاوخە ھەڵدەگرێت کە پێی دەڵێن: «رۆژەەڵاتی ناوەڕاستی تازە«، دەرکەوتووە کە لە ناو ئەم رۆژەەڵاتی ناوەڕاستی تازەیەدا زۆرترین رێژەی دەوڵەتی شکستخواردوو ھەیە. رێژەی ١١%ی بێکاری جیەان لەم ناوچەیەدایەو کۆی بەرەەمەێنان لە تەواوی رۆژەەڵاتی ناوەڕاستدا ناگاتە ٤%ی کۆی گشتی بەرەەمەێنان لە جیەاندا، ئەم فاکتەرانە پێکەوە بوونە ھۆکاری ئەوەی نەک ھەر دەوڵەتەکان بە شکستخواردوو لە قەڵەم بدرێن، بەڵکو تەواوی ناوچەی رۆژەەڵاتی ناوەراست بۆتە ھەرێمێکی شکستخواردوو (failed region)، ئێمەش لەناو ئەم ناوچەیەداین، بۆیە سەرۆک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت ریفراندۆم ئەنجام بدەین و گەلی کوردستان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ھەتا ئێستا ئێمە وەک گەلی کوردستان لە پەراوێزی مێژوودا بووین، ھەر بۆیە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ ئەوەیە گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و سەربەخۆیی گەلی کوردستان بخاتەوە ناو مێژووەوە.
* بەڵام لەبەرامبەر ئەم قسانەدا، ئێستا دەنگێکی نەشاز دژی سەربەخۆیی دەبیستین و میللەت و نەتەوەی خۆیان وەک تاوانبار سەیر دەکەن کە بڕیاریداوە ریفراندۆم ئەنجامبدات و بریار لەچارەنووسی خۆی بدات، پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەم دەنگە نەشازانە بوونیان ھەیە؟
- دیارە کۆمەڵێک فاکتەر لە پشت ئەم دەنگە نەشازانەی دژی سەربەخۆیی ھەیە، بۆ ئەمەش دەبێت چەند پرسیارێک بکەین، ھەر بۆ نموونە: ئایا ئەو جوگرافیایەی ئەو دەنگانەی تێدایە کوێیە؟ پاشان لەوە بپرسین: ئایا ئەو ئایدیۆلۆژیایەی لە پشت ئەم دەنگانەوەن لە کوێیە؟ ئایا خاڵی دەستپێک بۆ دژایەتی سەربەخۆیی لە کوردستان لە کوێوە دەست پێدەکات؟ ئەوجا ئەگەر ھەوڵبدەین وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە، بێگومان دەبێت بە راشکاوی بڵێین: ئەو جوگرافیایەی دەنگی دژە سەربەخۆیی تیا زوڵاڵە ، ناوچەیەکە ھەست ناکەیت حوکمڕانییەکی باشی تێدا کرابێت، باکگراوەندی ئایدیۆلۆژیی پشت ئەم دەنگانەش لەسەر بنەمای رق و کینەی سیاسی، ھەڵوێستە سیاسییەکانی خۆی دەردەبڕێت، خاڵی دەستپێکیش بۆ دژایەتی سەربەخۆیی کوردستان، روانگەی ئەنتی پارتی و بارزانی-یە، ئەمەش جیاوازی نێوان ئێمە و ئەوانە. پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە، ئەگەر جیاوازییەکی ئایدیۆلۆژی لەنێوان پارتی و ئەواندا ھەیە، یان ئەگەر کەسێک، یان لایەنێک پێیوایە مافی خۆی پێنەدراوە، یان وەک پێویست خزمەت نەکراوە و، وەک کاردانەوەیەک لەسەر ئەم پرسانە ھەڵوێستێکی نەرێنی دژی پارتی وەردەگرێت، پارتی ئەمە بە ئەوپەڕی ئازادیی سیاسی و دیموکراتییەت دەزانێت و وەریدەگرێت، بەڵام وەرگرتنی ھەڵوێستی دژ بە سەربەخۆیی، دژ بە پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانی، ئەم جۆرە ھەڵوێستانە ناکەونە چوار چێوەی ئازادیی سیاسی و دیموکراتییەتەوە، بۆیە بە راشکاوی دەڵێم: ئێمە ھەتا نەبینە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان ئەم جۆرە جیاوازییە لە گوتاری سیاسیدا بوونی دەبێت. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو لەسەردەمی شێخ مەحمودی حەفید و پێشەوا قازی محەمەد، دەبینین کۆمەڵێک خەڵکی بەناو منەوەر ھەمان گوتاری دژیان بەرامبەر مەملەکەتەکەی شێخ مەحمود و کۆمارەکەی پێشەوا قازی محەمەد ھەبووە، بەەەمان شێوە ھەر ئەو دەستەبژێرە بەناو منەوەرە ھەمان گوتاری دژیشیان بەرامبەر جەنابی مستەفا بارزانی ھەبووە، ھۆکاری ھەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان نەبووین، ھەتا دەوڵەتیشمان نەبێت ئەو جیاوازییانە ھەر بوونیان دەبێت. بەڵام مەبەستی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە، ئایا ئەم دەنگانەی دژی سەربەخۆیین، تەعبیر لە رای زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەکات، یان لەچوارچێوەی کەمینەیەکی دیاریکراودا دەمێنێتەوە؟ بێگومان دەنگی دژی سەربەخۆیی تەنیا لەچوارچێوەی کەمینەیەکی دیارکراودا دەبێت.
* سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەی گوتاری کوردستان یەکگرتوو بێت و یەکڕیزی نێوماڵی کوردستان بەەێز بێت، ھەنگاوی زۆر گەورەی ھەڵگرت و وازی لە ھەموو مەرجێک ھێنا بۆ ئەوەی نێوماڵی کورد رێکبخاتەوە، بەڵام ئەوەی لە بەیاننامە ھاوبەشەکەی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ بینیمان، دووبارە ئاڵۆزکردنەوەی بارودۆخەکەیە، ئایا ئێوە خوێندنەوەتان بۆ بەیاننامەکەی گۆڕان و کۆمەڵ چییە؟
- ئێمە پێمانوایە پەلە پەلییەکی زۆر و ھەندێک پارادۆکس بەو بەیاننامەیەوە دیارە، پێشتر ئەوان و بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان بەەەموو شێوەیەک دژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بوون، بەڵام لەم بەیاننامەیەدا کە دەڵێن، ریفراندۆم دوای ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، یان لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمان لەیەک کاتدا، ئێمە ئەوە دەخوێنینەوەو ھیوادارین نییەتی ئەوانیش بەوجۆرە بێت کە ئەمە بەدەنگەوەەاتن بێت بۆ ریفراندۆم، بەڵام ئەو خاڵەی لای ئێمە گرنگە و جێگەی موناقەشەیە، ئەوەیە کە ناکرێت ئەنجامدانی ریفراندۆم و ھەڵبژاردنی پەرلەمان لەیەک کاتدا پێکەوە ئەنجام بدرێن، ئەمەش لەبەر ئەوەی ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمان بابەتێکی سیاسی و ململانێی حزبەکانە بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی لەناو ھەرێمی کوردستاندا، بەڵام ریفراندۆم پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ ئەم گەلە، بۆیە ناکرێت ریفراندۆم و ھەڵبژاردن پێکەوە ئەنجام بدرێت، ھەروەھا ناشکرێت ریفراندۆم دوابخرێت، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوە نییە کە ئەو پرسە بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
* بۆچی پارتی دیموکراتی کوردستان راستەوخۆ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆنابێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی ھاوبەش بدۆزنەوە؟ بۆچی ھەر دەبێت بزووتنەوەی گۆڕان لە میدیاکانەوە وەڵامی پارتی بداتەوە؟
- ئێمەش ئەم پرسیارە لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین، پارتی دەیان جار گوتوویەتی، ئێمە ھیچ کاتێک لە دانوستاندن و گفتوگۆ نەترساوین و لە ترسیشدا گفتۆگۆی نەکردووە، بەڵام بەداخەوە ئەوان و بەتایبەتی برایانی بزووتنەوەی گۆڕان، یان ئەوەیە لە گفتووگۆ دەترسن، یان لە ترسا نایەنە ناو پرۆسەی گفتوگۆکردنەوە، لێرەشەوە من دەتوانم بەناوی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئەوە بڵێم کە پارتی ئامادەیە بێ مەرج لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەست بە گفتوگۆ بکات، لەبەر ئەوەی پارتی دەستی لە زۆربەی مەرجەکانی خۆی ھەڵگرتووە، بەڵام ئامادەش نییە بە مەرج گفتوگۆ لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا بکات.
* ئاماژەت بەچارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کرد، بەڵام پرسیار ئەوەیە، ئایا پێش ئەوەی سەرۆک بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی ھاوبەش لە ٢٠١٥ سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ سەرۆک ئۆباما بە راشکاوی باسی سەربەخۆیی کوردستان بکات و ئەمریکاش رایگەیاند کە دژی سەربەخۆیی کوردستان نییە، ئایا کێشە و ناکۆکی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بە گشتی و نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بوونی ھەبووە؟
- نەخێر، ھیچ کێشەیەک بوونی نەبووە، بەڵام پاش ئەوەی سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا گەڕایەوە و لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ کۆبوونەوەی لەگەڵ حزبە سیاسییەکان کرد و داوای لێکردن لەماوەی دوو ھەفتەدا ھەر لایەنێکی سیاسی نەخشەڕێیەک بۆ پرسی سەربەخۆیی ئامادەبکات، ئەوە بوو تەنەا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نەخشەڕێی سەربەخۆییان پێشکەشی سەرۆکایەتی ھەرێم کرد، بۆیە لە بری ئەوەی ئەوانی دیکەش خەریکی ئامادەکرنی نەخشەڕێی سەربەخۆیی بوونایە، چوون ئامادەکارییان بۆ کودەتاکەی ٢٣ی حوزەیران کرد، لێرەدا بۆ مێژوو دەیڵێم: ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان پابەندبوایە بە کۆبوونەوەی ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ و نەخشەڕێیەکی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئامادە بکردایە و ٢٣ی حوزەیران و ئەو کێشە ناوخۆییانەی دروست نەکردایە، کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ریفراندۆمی ئەنجام دابوو، ئێستاش دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان راگەیەندرابوو.
* دیارە ئەو شاندەی یاوەری سەرۆک بارزانی بوون بۆ ئەمریکا پێکەاتبوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران وەک نوێنەری یەکێتی، ھەروەھا مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە وەک نوێنەری گۆڕان، ھەروەھا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نوێنەری یەکێتی، سەرۆک لەگەڵ ئەم شاندە باسی سەربەخۆیی کوردستانی لەگەڵ سەرۆک ئۆباما کردبوو، ئایا بۆ گۆڕان خۆی نەکردە ھاوبەشی ئەم پرۆسەیە؟
- سەرۆک بارزانی لە دوو کۆبوونەوە باسی پرسی سەربەخۆیی کردبوو، جارێک لەگەڵ سەرۆک ئۆباما، جاری دووەمیش زۆر بە تێروتەسەلی لەگەڵ جۆزیف بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە ھەردوو کۆبوونەوەکەشدا بەڕێزان قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وەک نوێنەرانی یەکێتی و مستەفا سەید قادر وەک نوێنەری گۆڕان ئامادەبوون، بەڵام پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە بۆچی دوای ئەوەی سەرۆک ئۆباما بە شاندەکەی راگەیاند، ئەمریکا دژی سەربەخۆیی کوردستان نییە، پاشان ئەم فیتنەیە لە کوردستان رووی دا؟ بە راستی ئەمە ئەو پرسیارەیە کە ئێمە وەک پارتی ھەتا ئێستاش بەدوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێین، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەو کارەی لە ٢٣ی حوزەیران پەرلەمان ئەنجامی دا و بەداخەوە ئەو تەنگژە سیاسییە ناوخۆییەی لێکەوتەوە، بووە ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر ئێمە لە ٢٠١٥ ریفراندۆمان ئەنجام بدایە لە ٢٠١٦ دەوڵەتەکە رادەگەیەندرا، ئەگەر لە ٢٠١٦ ئەنجاممان بدایە، ئێستا دەوڵەتەکەمان رادەگەیاند، بۆیە لە ئێستا پێمانوایە ھەر کارێکی دیکە بکرێت بۆ دواخستنی ریفراندۆم و یان دروستکردنی ئاستەنگ بۆ ئەم پرۆسەیە، خیانەتێکی گەورەیە بەرامبەر پرسی سەربەخۆیی.
* قسەی باو لە کوردستان ئەوەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پەرلەمانی پەکخستووە، پرسیار ئەوەیە ئایا پێش ئەوەی پارتی بڕیاری ئەوە بدات کە رێگە لە فیتنەو ئاژاوە بگرێت، پەرلەمان پەک نەخرابوو؟
- سەرۆکی پەرلەمان خۆی پەرلەمانی پەک خست، پێش ئەوەی پارتی پەکی بخات، بۆیە ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پارتی پەرلەمانی پەک خستووە، ئەمە ئەوەیە کە پێی دەڵێن فۆبیای پارتی و ھەموو پرسەکان لەو روانگەیەوە دەخوێننەوە کە پارتی ھۆکارە و ئەوان ھیچ رۆڵێکیان نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا نایەن بە ئەقڵێکی کراوە مامەڵەیەکی سیاسییانە لەگەڵ کێشەکاندا بکەن. ئاشکرایە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پۆستی سەرۆکی ھەرێم، لە سەرەتای ٢٠١٥ داوای لە حزبە سیاسییەکان کرد لەسەر ئەم پرسە تەوافق بکەن، ئەوە بوو حزبەکان ٢٣ی حوزەیرانیان دروستکرد، سەرۆک بارزانی دوو مانگ پێش ئەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو بێت، داوای لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان کرد کە خۆیان ئامادە بکەن و ھەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام بدرێت، لە ھەمانکاتیشدا پارتی ھەموو ھەوڵی خۆی خستبووەگەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بە سازان ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، ئەم پرسە ھەتا شەوی ١٨ لە سەر ١٩ی ئابی ٢٠١٥ مایەوە، لەم حاڵەتەدا ئەنجومەنی شورای ھەرێم بە کۆی ١٢ دەنگی باشترین دادوەرەکانی ھەرێمی کوردستان کە لە رووی ئینتمای سیاسیشەوە جیاوازن، بڕیاریان دا پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھیچ بۆشاییەک ( شغوری) تێدا نییە، ئەمەش لەبەر ئەوەی:
١. سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کوردستان داوای ھەڵبژاردنی کردووە و کۆمسێونی باڵا نەیتوانیوە ئەنجامی بدات.
٢. حزبە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان نایانەوێت بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٠٥ سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆک راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە ھەڵبژێردرێت.
٣. بەپێی مادەی ١٥ و ١٦ی یاسای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٠٥ی سەرۆکایەتی ھەرێم و لەبەر ئەوەی سەرۆکی ئێستای ھەرێم نە خیانەتی عوزمای ئەنجام داوەو نە باری تەندروستی خراپە و نە دەستیشی لەکار کێشاوەتەوە، کەواتە پۆستەکەی ھیچ بۆشاییەکی تێدا نییە و بەپێی پرەنسیپی بەردەوامیەتی (الاستمراریە) لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت، تا سەرۆکێکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت. بەڵام کاتێک لە ١٩ی ئابی ٢٠١٥ سەرۆکی پەرلەمان ھەر سوور بوو لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکات و پاشان نیسابی یاسایی بۆ دروست نەبوو، ھەر خۆیان سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان رایانگەیاند کە پەرلەمان نابێت ھیچ یاسایەک دەربکات لەبەر ئەوەی سەرۆکێک نییە یاساکە ئیمزا بکات، بۆیە دەستیان کرد بە گفتوگۆکردن لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لەبەر ئەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێویستی بە یاسا نییە، بۆیە ھەر لەدوای ١٩ی ئابی ٢٠١٥ سەرۆکی پەرلەمان خۆی پەرلەمانی پەک خست، بەوەی پەرلەمان نابێت یاسا دەربکات، یاسا ھەموار بکات، دەنگ نادات بە کابینە و ھەروەھا ئامادەش نییە موناقەشەی بودجەش بکات، ئەمانەش ھەمووی لەبەر ئەوە بوون کە ئەم پرسانە پێویستی بە یاسا ھەیە و ئەوانیش نایانەوێت یاسا دەربکەن و رەوانەی سەرۆکی ھەرێمی بکەن. دوای ھەموو ئەمانەش لەماوەی ١٩ی ئاب تا ٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥، پارتی دیموکراتی کوردستان ھیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر پەرلەمان نەبووە و لە ھەموو کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکان ئامادە بووە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە بە سازانی نیشتمانی چارەسەر بکرێت، بەڵام پاش ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان پرۆسەی سیاسی پەک خست و ھەوڵیاندا لایەنگرانی خۆیان بنێرنە سەر دوایین کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی کە لە ھۆتێلی شاری جوان لە سلێمانی بەڕێوە دەچوو، پاشانیش دەستیان کرد بە ھەڵکوتانە سەر بارەگاکانی پارتی لە سنووری دەڤەری سلێمانی، بۆیە پارتی کەوتە نێوان دوو بژارە، یان ئەوەتا دەبێت ئەو فیتنەو ئاژاوەیە بگوێزرێتەوە بۆ ھەولێر و کوردستان ھەمووی تێکبچێت، یان سنوورێکی بۆ دابنێت و رێگە نەدات ئەو ئاژاوەیە بگاتە ھەولێر، بۆیە پارتی بڕیاری دا بارەگاکانی بزووتنەوەی گۆڕان بپارێزێت، نەک بەشێوەیەکی عەفەویانە لایەنگرانی پارتی ھێرشیان بکاتەسەر، پاشانیش رێککەوتنی خۆی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵوەشاندەوە.
* پارتی شەریکێکی گرنگی ھەیە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، پارتی و یەکێتی رێککەوتنی ستراتیژی لەنێوانیاندا ھەیە، ئایا ھەست ناکەن یەکێتی جۆرێک لە ھەڵوێستی ئیزدواجییەتی ھەیە، بۆیە نەتونراوە ھەتا ئێستا کێشەکان پێکەوە چارەسەر بکەن؟
- ئێمە نایشارینەوە یەکێک لە کێشە گەورەکان، یەکێتی دوای مام جەلال بووە، پارتی و یەکێتی لە پێش راپەڕینەوە ھەتا ئێستا شەریکی یەکتری بوون ھەر لە ئەنجامدانی راپەڕین و پاشان دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەت و بەڕێوەبردنی ھەرێم بە درێژایی ئەم ماوەیە، بۆیە پارتی و یەکێتی لە باش و خراپی ئەم ئەزموونە شەریکن، بەڵام بەداخەوە یەکێتی دوای مام جەلال ھەمان یەکێتی سەردەمی مام جەلال نییە، ئەمەش بەەۆی ئەو بارودۆخە ناوخۆییەی لەناو یەکێتی. سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کارکردنەوەی پەرلەمان، برایانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووجار پێشنیاریان بۆ پارتی کردووە، جاری یەکەم پێشنیاریان بۆ کردین و وتیان، ئەگەر پارتی بەوە رازی بێت بێجگە لە یوسف محەمەد، کەسێکی دیکە لە بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، ئێمە گۆڕان رازی دەکەین، پارتی بەمە رازی بوو و پێی گوتن، فەرموون بیکەن. پێشنیاری دووەم کە یەکێتی بۆ پارتی کرد ئەوە بوو، ئەگەر گۆڕان نەیتوانی یوسف محەمەد بگۆڕێت و کەسێکی دیکە دەستنیشان بکات، با پەرلەمان بەبێ ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی کۆببێتەوە و بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە بکات بۆ ئەوەی پەرلەمان بڕیارێک بۆ پشتگیری لە ریفراندۆم دەربکات، لەسەر ئەم پێشنیارە پارتی نەک ھەر رەزامەندی نواند، بەڵکو نەرمی ئەوەشی نواند کە لە ئێستادا بە تەمەنترین ئەندام پەرلەمان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتییە، دوای ئەو، بەتەمەنترین پەرلەمانتار کە کاک عومەر عینایەتە و پەرلەمانتاری گۆڕانە، پارتی ئامادەباشی پیشان دا، با لەو کۆبوونەوەیە ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئامادە نەبێت، بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە پەرلەمانتارەکەی گۆڕان بیکات، بۆیە پارتی لەسەر پێشنیاری یەکێتی و لەبەر خاتری یەکێتی بە ھەموو شێوەیەک ھاتۆتەپێشەوە، بەڵام بەداخەوە یەکێتی وەک پێویست ھەنگاوی ھەڵنەگرتووە و بیانووەکەشیان ئەوەیە کە باری ناوخۆی یەکێتی لەبار نییە.
* لە رۆژی ٨ی تەمموزی ٢٠١٧ یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم ئەنجامدرا، لەو کۆبوونەوەیە قوباد تاڵەبانی و نەجمەدین کەرێم وەک نوێنەری یەکێتی ئامادەبوون، بەڵام یەکێتی دەڵێت ئەوان نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن، ئایا ئەمەیان چۆن سەیردەکەن؟
- خۆشبەختانە لە ھەردوو کۆبوونەوەکە وەک یەکێک لە تیمی سەرۆک بەشدار بووم، لە کۆبوونەوەی ٧ی حوزەیران کە رۆژی ٢٥ی ئەیلوول بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەستنیشان کرا. بەڕێزان کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار و سەعدی پیرە ئامادەبوون، بۆ مێژوو دەیڵێم لەو کۆبوونەوەیەدا کاک کۆسرەت لەبەردەم ھەموو ئامادەبووان گوتی: من وەک جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەد دەر سەد لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی کوردستانم و ھەموو تەمەنی خۆم لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستاندا بەخت کردووە، ئەگەر بەتەنیاش بم من لەگەڵ پرسی سەربەخۆییم، کاک مەلا بەختیاریش بەەەمان شێوە پشتگیری سەربەخۆیی کردووە و داواشی کرد رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم دیاری بکرێت، ھەروەھا دوای کرد دەبێت ھەوڵبدرێت گۆڕان و کۆمەڵیش بێنە ناو پرۆسەکە. لە رۆژی ٨ی تەمموز کە یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم ئەنجام درا، کاک قوباد تاڵەبانی و کاک نەجمەدین کەریم ئامادەبوون، سەرەتا کاک قوباد گوتی: با یەکەمجار وەک یەکێتی قسە بکەم، یەکێتی لە ساڵی ١٩٨٣وە مافی چارەنووسی کردووە بە دروشمی مەرکەزیی خۆی، بۆیە یەکێتی لە ھیچ ھێزێکی دیکەی قبووڵ ناکات بە تەنیا ببێتە خاوەنی پرۆسەی سەربەخۆیی، ریگەش نادەین ھیچ ھێزێک بە تەنیا باجی ئەنجامنەدانی ریفراندۆم بدات ، بۆیە ئێمە وەک یەکێتی بەەەموو شێوەیەک لەگەڵ پرۆسەی سەربەخۆین، پاشان کاک نەجمەدین کەریم کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە ھەمان ھەڵوێستی ھەبووە، بۆیە پرسیاری ئێمە بۆ یەکێتی ئەوەیە، ئەگەر کاک قوباد نوێنەرایەتی یەکێتی ناکات، چۆن بۆتە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کوردستان، ئەگەر کاک نەجمەدین نوێنەرایەتی یەکێتی ناکات، چۆن سەرۆکی لیستی یەکێتی بووە لە ھەڵبژاردنەکان و چۆن ئێستا پارێزگاری کەرکووکە؟ بۆیە ئەم ھەڵویستانەی یەکێتی زیانێکی گەورەیە بۆ ھەموو لایەک، ئێمە ئومێددەخوازین یەکێتی وەک شەریکێکی بەەێز و راستەقینەی پارتی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی پێکەوە ئەم پرسە بەرەو سەرکەوتن ببەین.
* دوای یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم، شاندێک بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆم سەردانی بەلجیکایان کرد، ئایا ئەم سەردانە ئامادەباشی بۆ کرابوو، یان راستەوخۆ ئەنجامدرا؟
- دوای کۆبوونەوەی ٧ی حوزەیران و دەستنیشانکردنی ٢٥ی ئەیلوول بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، سەرۆک بارزانی بەرنامەی ھەبوو لەگەڵ ھەموو نوێنەرایەتییەکانی حکومەت لە دەرەوە کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی سیاسەتی پرسی سەربەخۆییان لەگەڵدا باس بکات و ھەر نوێنەرایەتیییەکیش لە سنووری کاری خۆی، چۆن کار لەسەر ئەم پرسە دەکات، لە ھەمانکاتدا ھەر لەو ماوەیەدا سەرۆک چەند داوەتنامەیەکی بۆ ھاتبوو، یەکێکیان لەلایەن کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا ھاتبوو، ھەروەھا لەلایەن حکومەتی بەلجیکا و سەرۆکی ھەرێمی فلاندەرز لە بەلجیکاشەوە دوو داوەتنامەی دیکەی بۆ ھاتبوو، سەرۆک بارزانی بڕیاری دا لەگەڵ ١٤ نوێنەرایەتییەکەی حکومەت لە برۆکسل کۆببێتەوە و ھەروەھا سەردانی بەلجیکا و پەرلەمانی ئەوروپا و ھەرێمی فلاندەرزیش بکات. بۆیە دوای ئەوەی خۆشبەختانە لە ٨ی تەمموز کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا ئەنجام درا، سەرۆک بارزانی بە پێویستی زانی ئەندامانی لیژنەی باڵاش لەم سەردانەدا بەشدار بن. واتە ئەم سەردانە پێشوەخت بەرنامەی بۆ دانرابوو، بۆیە دەکرێت بڵێین کاری کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم بۆ ھەڵمەتی دیپلۆماتی ھێشتا بە بەەێزی دەستی پێنەکردووە، ئەمەش لەبەر ئەوەی کومیتەی باڵای ریفراندۆم زنجیرەیەک بەرنامەی چڕوپری دەبێت، بڕیارە سکرتاریەتێک و ٧ کۆمیتەی لاوەکی ھەبێت، یەکێک لەو کۆمیتانە، کۆمیتەی دیپلۆماتی دەبێت کە سەردانی زۆر لە وڵاتان دەکات، بەڵام لەم سەردانەی سەرۆک بۆ بەلجیکا گرنگ بوو ئەندامانی لیژنەی باڵای ریفراندۆم بەشدار بن، بەتایبەتی کە سەرۆک لەگەڵ زۆرێک لە فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی ئەوروپا کۆبووەوە، ئەو فراکسیۆنانە ھەر کامیان تەعبیر لە سیاسەتی خۆیان دەکەن و سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە بۆیان کە ئێمە لەسەر پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم بە ھیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەین.
* ئەوەی تێبینیمان کرد، سەرۆک بارزانی لەگەڵ فریدریک ھامۆرگینی بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆنەبووەوە، ئایا ھیچ ھۆکارێک ھەبووە بۆ ئەوەی ئەو کۆبوونەوەیە نەکرێت؟
- باش بوو ئەو پرسیارەت کرد، لێرەوە دەمەوێت پێتان بڵێم، فریدریک مۆرگینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە ئایندەیەکی نزیکدا دێتە ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو کۆبوونەوەیە بۆ جەنابی سەرۆک رێکنەخرابوو، ھۆکارەکەشی ھەر ئەوە بوو کە ئەو لەئایندەیەکی نزیکدا سەردانی کوردستان دەکات و پێویست نەبوو لە ماوەیەکی کورتدا دوو دیدار رێکبخرێت، ئەگەر ئەم سەردانە نەبوایە زۆر بە ئاسایی ئەو کۆبوونەوەیەش رێکدەخرا.
* ئایا ھیچ گەشبینییەک لەم سەردانەی سەرۆک و شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ پشتگیری لە پرۆسەی سەربەخۆیی دەخوێندرێتەوە؟
- لە سیاسەتدا ھەندێک شتی سیمبولیک ھەیە کە دەبێتە ناوەڕۆکی پرسەکە، بۆ نموونە ھەر دانەنانی ئاڵای عێراق لە پێشوازیی سەرۆک بارزانی لە رووی سیمبولیکەوە پەیامێکی زۆر گرنگ بوو، پاشان ئامادەیی حکومەتی بەلجیکا و حکومەتی ھەرێمی فلاندەرز بۆ ناردنی چاودێری نێودەوڵەتی و ئامادەیی ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا وەک چاودێری پرۆسەی ریفراندۆم لە کوردستان، ئەوانە بۆ ئێمە ئاماژەیەکی یەکجار گرنگن، لەمەش زیاتر ھەر لە ئێستا رێکخراوێکی نێودەوڵەتی و گەورەی ئەمریکا (کە ئێستا ناتوانم ناوەکەی بڵێم) داوایان لێکردووین کە لینکێکیان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان بۆ دروست بکەین، بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییەی ئەمریکا، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان چاودێری نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ریفراندۆم بانگەێشتی کوردستان بکات.
* ئاماژەت بەوەکرد ھەڵمەتی چڕوپری دیپلۆماتیی کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم ھێشتا بە بەەێزی دەستی پێ نەکردووە، ئایا مەبەستت ئەوەیە ھێشتا ھەر دەست پێنەکراوە، یان ھەڵمەتە چڕوپرەکەی کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم دەبێتە تەواوکاری ئەو ھەوڵانە؟
- ھەڵمەتی دیپلۆماتی بۆ پشتگیریی ریفراندۆم زیاتر لە ساڵێکە دەستی پێکردووە، ھەر بۆ نموونە سەردانی دووجاری بەڕێز مسرور بارزانی لەماوەی ٧-٨ مانگی رابردوو بۆ ئەمریکا بەشێکە لەو ھەوڵانە، پاشان بەشداری سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەی میونخ کە لەو کۆنگرەیە سەرۆک بارزانی ٢٣ کۆبوونەوەی دوو قوڵی ئەنجامداوە بەشێکە لەو ھەڵمەتانە، لەەەموو ئەو کۆبوونەوانەی سەرۆک لە میونخ ئەنجامی داون، من ئامادە بووم و لە ھەموویاندا پرسی سەربەخۆیی کوردستان بابەتی سەرەکی بووە، بەڵام ئەم ھەڵمەتانە پێویستی بە چڕکردنەوەی زیاتر ھەیە، ئەمەش نەک بۆ ئەوەی ئێمە بەرگری لە خۆمان بکەین بەوەی ریفراندۆم ئەنجام دەدەین، بەڵکو بۆ ئەوەی پێیان بڵێن ئێمە ریفراندۆم ئەنجام دەدەین، بەڵام ئەمەش بەرنامەی ئێمەیە بۆ دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و دەمانەوێت بە دیالۆگ لەگەڵ بەغدا ببێنە دوو دراوسێی باشی یەکتری، بۆ ئەمەش کۆمیتەی دیپلۆماتی سەردانی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و رووسیا دەکات و لەبەرنامەیدایە سەردانی چین و ژاپۆن و کۆریای باشوور و ئێران و تورکیا و سعودیە و ئیمارات و چەند دەوڵەتی دیکەش بکات.
* ئەگەر دوایین پرسیارمان تایبەت بێت بە گوتاری ئیعلامی بۆ ھەڵمەتی ریفراندۆم، لە ئێستا زیاتر ئەم گوتارە وەک گوتاری پارتی دەردەکەوێت، ئایا چۆن ئەم گوتارە دەکرێتە گوتارێکی نیشتمانی؟
- بێگومان بۆ ئەمەش پڕۆگرام ھەیە، وەک پارتی چاوەڕێی ئەوە بووین رۆژی ریفراندۆم دەستنیشان بکرێت، ئەوە کرا، دوای ئەوە ئەولەوییەت ئەوە بوو کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم دەست بەکار بێت، لەناو کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم پلانێکی زۆر ورد ھەیە بەوەی ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی نیشتمانییە، بەڵام لە رووی کردارییەوە پێویستی بەوە ھەیە باشتر بە نیشتمانی بکرێت، ئەمەش بەوە دەکرێت ئەم پرسە لە حزبەکان بێتە دەرەوەو بە تەنیا حزبەکان نوینەرایەتی نەکەن، بەڵکو ھەموو خەڵکی کوردستان خۆی تیا ببینێتەوە، ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە بۆ سەرکەوتنی ریفراندۆم ھەموو ھەوڵێک بخەینەگەڕ.
