د. کەمال سەعدی: یاسای سزادانی عێراقی بە ھەموو کەموکوڕیەکانییەوە لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ھەرێمی کوردستان پێشکەتووترە
November 24, 2016
دیمانەی تایبەت
دوای ئەوەی نەتوانرا یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ھەرێمی کوردستان درێژ بکرێتەوە، ئەنجوومەنی شورای ھەرێمی کوردستان، پێشنیاری داوە کە پەنا بۆ یاسای سزادانی عێراقی ببرێت، سەبارەت بەم پێشنیارەی ئەنجوومەنی شوراو پەیوەندی نێوان تیرۆر و مافەکانی مرۆڤ. د.کەمال سەعدی بەمجۆرە ھەڵسەنگاندی بۆ ئەم پرسە کرد.سەبارەت بە یاسایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ھەرێمی کوردستان، پێش ئەوەی ئەم یاسایە لە ٢٠٠٦ دەربچێت، من رەشنووسی یاساکەم لە وەزارەتی ناوخۆ بینیووە، ھەر لە سەرەتاوە لەگەڵ شێوازی داڕشتنی ئەم یاسایە نەبووم، ئەوکات پێموابوو ئەگەر شتێک ناتوانن چاکی بکەن باشترە دەستکاری نەکەن بۆ ئەوەی خراپتری لێ نەیەت، لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بە شتێک بکەم و پسپۆران و تایبەتمەندانی بواری یاسا دەزانن چی دەڵێم، ئێمە گەنجینەیەکی نیزامی یاساییمان لە دەوڵەتی عێراقەوە بۆ مابۆوە و نەمانتوانی سوودی لێ وەربگرین، ھۆکاری ئەمە ئەوەبوو، ئێمە پێمان وابوو ھەر شتێک پەیوەندی بە دەوڵەتی عێراقەوە ھەبێت خراپە و دەبێت بیگۆڕین، لەمەشدا لەزۆر بواردا زەرەرمان کرد، ھەر بۆ نموونە پەنابردن بۆ یاسای سزادانی عێراقی زۆر لەو یاسای تیرۆرە کرچ و کاڵەی کە لە ھەرێمی کوردستان دەرمانکردووە پێشکەوتووترە، لانیکەم دادگاکان ئەو موعاناتەی بەدەستی یاسای تیرۆرەوە ھەیانە زۆر زیاترە لەو موعاناتەی لەیاسای سزادانی عێراقیدا ھاتووە.
ئەگەر بەشێوەیەکی گشتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە کوردستان گرێبدەینەوە بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە جیھاندا، ئەوا بابەت و پرسی تیرۆر بەشێوەیەک زەقکراوەتەوە کە من پێموایە ئەم زەقکردنەوەیە دەستی دەوڵەتە زلھێزەکانی لە پشتەوەیە، چونکە بەناوی دژایەتیکردنی تیرۆرەوە دەتوانن زۆر دۆسێی نھێنی خۆیان جێبەجێ بکەن، توانیووشیانە ئەم ئامانجە بپێکن.
چاوەی جوڵەی ئابوری، ئەمە مانای ئەوەیە ئەوان دەبنە خاوەن ماڵ و گەلە رەسەنەکە دەبێتە میوان.
