حوسێنی یەزدان پەنا: لەو رۆژەوەی سەرۆك مسعود بارزانی رایكەیاندووە كە ئامانجی سەربەخۆییە .. هێرشێكی نارەوا دەكرێتە سەری

حوسێنی یەزدان پەنا: لەو رۆژەوەی سەرۆك مسعود بارزانی رایكەیاندووە كە ئامانجی سەربەخۆییە .. هێرشێكی نارەوا دەكرێتە سەری
حوسەین یەزدانپەنا جێگری سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان.. پارتی ئازادیی كوردستان حزبێكی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە دەستپێكی شەڕی داعش بۆ سەر كوردستان، بەشداری ئەم شەڕەیان كردووە...
سەرۆك مسعود بارزانی لە ساڵی 2010 و لەمیانەی كۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامانجی سەرەكی خۆی راگەیاند كە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستانە، لەو كاتەوە هەتا ئێستا، دوژمنان و ناحەزانی كوردستان هێرشێكی نارەوا دەكەنە سەر شەخسی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان ، سەبارەت بەم پرسە بەرێز حوسەینی یەزدان پەنا جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان بەمجۆرە هۆكاری ئەو هێرشانەی بۆ گوڵان خستەروو: (لەو رۆژەوە كە بەڕێز كاك مسعود بارزانی لە كۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەجیندای سەرەكیی خۆی كاركردن دەبێت بۆ مافی چارەنووس و دەوڵەتی كوردستان، ئەوا شەپۆلێكی بەرفراوانی هێرشی میدیایی لە لایەن میدیاكانی ئێرانەوە دەكرێتە سەر سەرۆك بارزانی، هەروەها ئەم شەپۆلە قازی محەمەد و مەلامستەفا بارزانی-یشی گرتۆتەوە، من هەر ئەو كات تێگەیشتم ئەمە هەوڵێكی سەرەكیی ئێرانە بۆ دژایەتی رەوتی سەربەخۆیی لە باشووری كوردستاندا، ئاشكراشە لەو كاتەوە هەر حزبێكی سیاسی دژایەتی رەوتی سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان بكات، ئێران زۆر بە گەرمی پشتگیری لێدەكات، بۆیە گرنگە نەك تەنیا پەكەكە، بەڵكو حزبە سیاسییەكانی باشووری كوردستان ئەم راستیەیان لا ئاشكرا بێت و خزمەتی ئەجیندای دەرەكی نەكەن، لەم ماوەیەدا كاك ئازاد جوندیانی بابەتێكی لەسەر سەربەخۆیی بڵاوكردەوە كە كاردانەوەی ئەو هەوڵانەیە كە ئێستا بوونی هەیە.)
Top