دەوڵەت لەسەر بنەمای راستییەكانی ئەرزی واقیع درووست دەبێت و كوردستانیش ئەو راستییانەی بەدیەێناوە

دەوڵەت لەسەر بنەمای راستییەكانی ئەرزی واقیع درووست دەبێت و كوردستانیش ئەو راستییانەی بەدیەێناوە
مارینا ئۆتاوای توێژەری باڵایە لە سەنتەری وودرۆ ویڵسۆن، پێشتریش بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ وەك شرۆڤەكارێك لە بواری ئاڵوگۆڕی سیاسی لە ئەفریقیا و بەلكان و رۆژەەڵاتی ناوەڕاست كاری كردووە. حاڵی حازر سەرقاڵی پرۆژەیەكی پەیوەست بە وڵاتانی بەەاری عەرەبی و عێراقە لە سەنتەری ویڵسۆن، پێشتریش لە دامەزراوەی كارنیجی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی توێژینەوەی لەسەر ئەفریقیا و رۆژەەڵاتی ناوەڕاست كردووە. ەەروەەا وانەبێژ بووە لە زانكۆی جۆرج تاوون، قوتابخانەی جۆنز ەۆپكینز بۆ توێژینەوەی نێودەوڵەتی، زانكۆی ئەمەریكی لە قاەیرە و چەندین زانكۆی دیكە. گوڵان چەند پرسیارێكی ئاڕاستەكرد لە بارەی رەوشی ئێستای رۆژەەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری گۆڕانی نەخشەی ناوچەكە و پرسی ەاتنەئارای دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، ئەویش بە باشی زانی بە وتارێكی كورت وەڵامی پرسیارەكان بداتەوە.
مارینا ئۆتاوای توێژەری باڵا لەسەنتەری وۆردۆ ولسن بۆ گوڵان:دەوڵەت لەسەر بنەمای راستییەكانی ئەرزی واقیع درووست دەبێت و كوردستانیش ئەو راستییانەی بەدیەێناوە


سەرەتا دەمەوێت بڵێم نەخشەی ئێستای ناوچەی شام ەەمان ئەو نەخشەیە نییە كە لە رێككەوتنی سایكس-پیكۆدا ەاتبوو. ئەو رێككەوتنە ەەرگیز جێبەجی نەكرا، لەبەر چەندین ەۆكار كە ئەوەندە ئاڵۆزن، لێرەدا بوار نییە باسیان بكەین. ەەرچۆنێك بێت، یەكێك لە ەۆكارەكان بریتی بوو لە بەرەەڵستیكردنی نەخشە بنەڕەتییەكە لەلایەن دانیشتووانی ناوچەكەوە، وەك ناسیۆنالیستە عەرەبەكان لە وڵاتە جیاوازەكاندا، لە نێویاندا فەلەستین، زایۆنیزم، ناسیۆنالیزمی عەلەوی و دروزەكان، ەەروەەا ناسیۆنالیزمی كوردی ئەگەرچی لە كۆتاییدا كورد سەركەوتوو نەبوو. ئەمە پرسێكی گرنگە، لەبەر ئەوەی گەلانی ناوچەكە بەشێك نەبوون لە داڕشتنەوەی رۆژەەڵاتی ناوەڕاستی دوای رووخانی عوسمانیەكان. ئەوان دەبنە بەشێك لە داڕشتنەوەی رۆژەەڵاتی ناوەڕاستی داەاتوو لە رێی دروستكردنی چەند راستیەك لەسەر ئەزری واقیع. كەس بڕیار لەوە نادات كە كەی كاتی گۆڕینی نەخشەكە و سەروەختی داڕشتنەوەی نەخشەیەكی نوێیە. بەڵام كاتێك گروپە جیاوازەكان ەەوڵی ەێنانەدی بەرژەوەندیەكانیان دەدەن، ئەوا لە ئاكامی ئەمەدا نەخەشەیەكی نوێ سەرەەڵدەدات. ئەمجارەیان ئەگەری ئەوە ەەیە كورد ەاتنەدی ەەندێ لە خەونەكانی ببینێت، ئەگەرچی ئەو ئەگەرە زۆر زۆر دوورە كە تاكە دەوڵەتێكی كوردی دروست بێت و سەرجەم ناوچە كوردیەكانی توركیا و عێراق و سووریا و ئێران لە خۆبگرێت.
كاتێك باس لەوە دەكرێت كە چواردە خاڵەكەی –سەرۆكی ئەمەریكا- وۆدرۆ ویڵسۆن بكرێتە بنەما بۆ- درووستكردنی دەوڵەت-، ئەوا دەڵێم كە ئەم خاڵانە پرەنسیپگەلێكی ناڕۆشن بوون كە ەیچ وڵاتێك بە راستی پابەند نەبوو پێیانەوە، لە نێویاندا ویلایەتە یەكگرتووەكان كە بە یەكجاری دەستی لە بایەخپێدان بە ناوچەكە ەەڵگرت.
لەبەر ئەوە ەەڵەیەكی جددییە بۆ كورد كە لەسەر بنەمای چواردە خاڵەكەی ویڵسۆن بانگەشەی ئەوە بكات مافی سەربەخۆیی ەەیە. بەەێزترین بانگەشە بۆ مافی دەوڵەتداری بریتییە لەو دەستكەوتانەی لەسەر ئەرزی واقیع بەدەستیان ەێناوە. كوردی عێراق دەستكەوتگەلێكی زیاتری بەدەست ەێناوە بە بەراورد بە كوردی وڵاتانی دیكە. بە دەگمەن روودەدات دەوڵەتان لەسەر بناغەی پرەنسیپەكان درووست بن، بەڵكو لەسەر بنچینەی راستییەكانی –سەر ئەرزی واقیع- درووست دەبن، لەم رووەوە كوردی عێراق لە پێگەیەكی بەەێزدایە.
لە پێوەندی بەوەی كە دەوترێت داعش بۆتە ەۆی ئەوەی سنوورەكانی ئەم ناوچەیە وەك خۆیان نەمێننەوە، ئەوا من ەاوڕا نیم لەگەڵ ئەوەدا كە داعش گۆڕانكاری لە سنوورەكانی رۆژەەڵاتی ناوەڕاستدا ەێنابێتەئاراوە، بەڵكو ئەو گۆڕانكارییە لەلایەن كوردەوە ەێنراوەتەكایەوە، ئەویش كاتێك ەەرێمێكی خۆبەڕێوەبەرییان دامەزراند.
كەواتە لە كۆتاییدا دەتوانین بڵێین كە درووستكردنی راستییەكان لەسەر ئەرزی واقیع جیاوازە لەوەی وەك دەوڵەتی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بەدەست بەێنیت. لەبەر ئەوە نابێت بڕیاردان بۆ خستنەگەڕی ەەوڵەكان لە پێیناو بەدەستەێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتیدا تەنیا لەسەر بناغەی پرەنسپیەكان بێت، بەڵكو پێویستە لەسەر بنچینەی ەەڵسەنگاندنی دۆخە سیاسییەكەش بێت.
Top