ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه زیاتر له په‌نجا كوژراو برینداری لێكهوتهوه
October 31, 2012
کۆمەڵایەتی
له شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگای به‌قیق له عه‌ره‌بستانی سعودیا، به‌هۆی رووداوێكی كاره‌با له ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه‌دا 25 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و نزیكه‌ی 30 تریش برینداربوون.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رگری شارستانی سعودیا بڵاویكردۆته‌وه، روویداوهكه به‌هۆی ته‌قه ئاسمانییه‌كانه‌وه بووه كه به‌ر هێڵێكی كاره‌با كه‌وتووه و دواتر پچڕاوه و كه‌وتۆته سه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌كی ئه‌و باخچه‌یه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی تێدا سازكراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یداوه كه ئاههنگێڕهكان به‌هۆی شپرزه بوون و هه‌وڵی خۆ رزگاركردن به‌ره‌و ئه‌و ده‌رگایه ریانكردوه كه كاره‌بای تێدابووه و له كاتی ده‌ستگرتن به ده‌رگاكه 25 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه كه زۆرینه‌یان ئافره‌تن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 30 ی دیكه‌ش برینداربوون.
