هاوسەرگیرییەكەی جاستن بەیبەر كاریگەری لەسەر سیلینا نەبوو.
هەر بۆیەش سیلینا گۆمێزی گۆرانیبێژی ئەمەریكی هەوڵدەدات خۆی بە كێشەی گرنكتر سەرقاڵ بكات و كاری لەسەربكات, وە خۆی بە دوور بگرێت لە بابەتی هاوسەرگیری ئەم دوانەیە, لە ئێستادا سیلینا لە نێو هاوڕێ و خێزان و دۆستانی كاتێكی خۆش بەسەر دەبات, وە بیر لە هاوسەرگیرییەكەی (جاستن بەیبەر و هێلی بالدوین) ناكاتەوە, هەر بەم هۆیەوە بەچەند كاتژمێرێك دوای هاوسەرگیرییەكە, سیلینا ڕاپۆرتێكی بەكاریگەری لەسەر ژیان و قەیرانی پەنابەران بڵاوكردەوە, هەروەها نوێترین دەركەوتنی لە چەند وێنەیەك پێكدێت كە سیلینا دوای تەواو بوونی كارەكانی ستۆدیۆ بەجێ دەهێڵێت .
