مۆد ئادمسۆن بەڕێوەبەری بەشی بازاڕی فیستیڤاڵی فیلمی كان:ئەنیمەیشنەكان بازاڕێكی باشتریان لە جیهاندا هەیە
لە سەرەتای ئەم كۆبوونەوەیەدا «مۆد ئامسۆن» بە دەربڕینی ئەوەی كە هەموو ساڵێك فیستیڤاڵی فیلمی كان میوانداریی 60 فیلم لە بەشی كێبڕكێدا دەكات، كە لە نێوان دووهەزار فیلمی خوازیاردا هەڵدەبژێردرێت، گوتی: «بەرپرسایەتی من بەشی نمایشكردن و ئاراستە كردنی فیلمەكانی بەشداربووە لە فیستیڤاڵی كاندا، من هەر ساڵە و لەگەڵ رێژەیەكی زۆر كۆمپانیا و بڵاوكەرەوەی جیهانی لە پەیوەندیدام. هەموو ساڵێك 40 كۆمپانیای گەورەی دونیا لە بەشی بازاڕی كان ئامادە دەبن و فیلم گەلێكی زۆر دەكڕن، بۆ ئەوەی بۆ پەخش و بڵاوكردنەوەی جیهانیی خۆیان كەڵكیان لێ وەربگرن». ئەوەشی راگەیاند كە لە بازاڕی كان بەشی جۆراوجۆر هەیە، كە بۆ ئاسانكاری و ئیزن پێدانی كەڵك وەرگرتن بۆ بەشداربووەكان پێك دەهێندرێت، بەشی (رزیدێنسی) یەكێكە لە بەشەكانی بازاڕی فیستیڤاڵی كان كە هەموو ساڵێك بە 6 نەفەر لەو كەسانەی كە داڕێژەرن، پلانی ئەوان دەنێردرێت و پەسەند دەكرێن، ئەمەش توانای ئەوەیانم پێ دەبەخشێت كە بە تێچووی فیستیڤاڵ لە شاری پاریس نیشتەجێ ببن و نەشە و پلانی خۆیان تەواو بكەن و بیخەنە بەر دەستی فیستیڤاڵەوە. بەشێكی دیكە بۆ كورتە فیلمەكانە كە قوتابخانەكانی فیلمسازی لە دونیادا فیلمەكانی خۆیان دەنێرن و لە دوای پەسند كردنیان لێژنەی لەلایەن ناوبژیوانان، ئەم فیلمانە پێنج مانگ لە ماڵپەڕی فیستیڤاڵی كان بۆ بینین و سەردانی گشتی دادەندرێن.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: «بەشێكی دیكە لە فیستیڤاڵی فیلمی كان هەیە كە پێگەی وێبسایتی «سیناندۆ»یە و زانیارییەكانی پەیوەندیدار بە كەسانی پسپۆڕ و پیشەیی لە دونیای سینەمای جیهاندا دەخاتە بەر دەستی ئێوە و ئێوەش دەتوانن لەم ماڵپەڕەدا بەرهەمەكانی خۆتان بۆ كۆمپانیاكان بخەنە بەر دەست، ئەم بەشە بە ئامادەبوون لە فیستیڤاڵی كان بە شێوەی بێ بەرامبەر بۆ ماوەی یەك ساڵ دەكەوێتە بەر دەست، بەڵام بە پێدانی بڕە پارەیەكی جودا دەتوانن لەم ماڵپەرەدا ئەندامێتی وەربگرن». فیستیڤاڵی فیلمی كان فیستیڤاڵێكی گەورەیە، دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ مرۆڤە گەورەكانی بواری سینەما لە ناو دڵی فیستیڤاڵی كان كە جەماورێكی زۆر میوانداری دەكات، یەكجار سەختە، بەڵام ئێمە هەموو ساڵێك هەلومەرج و بارودۆخێك پێك دەهێنین، بۆ ئەوی كە سینەماكارانی لاوو تازە پێگەیشتووی ئەم بوارە لەگەڵ گەورەكانی سینەما ئاشنا بكەین.
لە درێژەی ئەم كۆبوونەوەیەدا «مۆد ئامسۆن» بەڕێوەبەری بەشی بازاڕی فیستیڤاڵی كانی فەرەنسا وڵامدەری پرسیارەكانی ئامادەبووان بوو، گوتی: «سەبارەت بەو ئاستەنگ و بەربەستانەی كە لە سینەمای هەندێك لە وڵاتاندا بوونی هەیە، تەنانەت ئێمە زۆر تامەزرۆین كە بزانین سینەماكار چۆن لەگەڵ ئەم بابەتە سازاوە، من زۆرتر كارم بازاڕە و سەبارەت بە بازاڕ دەتوانم بڵێم ئێمە بەربەستێكمان بۆ ئاراستە كردنی فیلم لە بازاڕی كان نییە. دەبێ سەرنج لەوە بدرێت كە سەبارەت بە بازاڕ قسە دەكەین و دەبێ بەر لەوەی كە فیلم چێ بكەین، بەم خاڵە سەرنج بدەین كە ئەگەر فیلمەكە یەكجار خۆماڵی بێت، بۆ بەردەنگی بیانی و ناوخۆیی بەدڵنیاییەوە جیاوازە. بازاڕی فیلم دەبێ لە لایەن ئێوەوە بناسرێت، بۆ ئەوەی كە بتوانن ئامرازەكانی فیلمەكەی خۆتان بە چەشنێك داڕشتن و ئامادەكاری بۆ بكەن، كە هەم لە بەشی كێبڕكێ و هەم لە بەشی بازاڕدا سەركەوتوو بێت. هەروەها سینەمای منداڵانیش زنجیرە یاسا و رێسایەكی تایبەت بە خۆی هەیە و ئاساییە كە دەبێ ئامانج و مەبەستی فیلمەكەی خۆتان لە كاتی پێشترەوە بە فیكر و هزر دایڕێژن و ئامادەی بكەن». ئامسۆن هەروەها لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەدا سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریكردنی وڵاتان لە بەشە جۆراوجۆرەكانی فیستیڤاڵدا رایگەیاند: «كان یەك فیستیڤاڵی نێودەوڵەتییە كە بەشێكی دەوڵەت و بەشێكی دیكەی لە رێگای سپۆنسەر و لایەنە پاڵپشتیكارەكانەوە دابین دەكرێت، بەڵام چەندین بەش و دێپاڕتمان لە فیستیڤاڵی فیلمی كاندا هەیە كە دەتوانن لەگەڵ ئەوان پەیوەندی بگرن و كێشە و گرفتەكانتان چارەسەر بكەن».
روانگەی سیاسیی فیستیڤاڵی كان بۆ هونەر بابەتێكی دیكە بوو كە هاتە ئاراوە و ئامسۆن سەبارەت بەوە گوتی: فیستیڤاڵی كان هەموو ساڵێك هەوڵی داوە بەدەر لە هەر جۆرە تێڕوانین و روانگەیەكی سیاسی تەنیا بەپێی پێوەرەكانی خۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدات و هیوا دەخوازین ئەم رووداوە وەدی هاتبێت. فیستیڤاڵی فیلمی كان لە هەردوو بەشی بازاڕ و كێبڕكێدا بە كەڵك وەرگرتن لە بیر و بۆچوونەكانی هونەرمەندانی دیار و هەڵكەوتەی جیهانی بەڕێوەدەبرێت».
سەبارەت بە پێكهێنان و داڕشتنی فیستیڤاڵی فیلمی كان بۆ چێكردنی زنجیرە دراما لە جیهاندا رایگەیاند: «هێشتا ئەم رووداوە لە فیستیڤاڵی كان نەهاتۆتەوئاراوە و فیستیڤاڵ تەنیا دەیپرژێتە سەر فیلمە سینەماییەكان، هەڵبەت پێم وایە بازاڕگەلێكی تایبەت بە داڕێژەكان و زنجیرە دراماكانی تەلەڤیزیۆنی بوونی هەیە. هیوا دەخوازم لە داهاتوودا بەشێك لە بازاڕی فیستیڤاڵی فیلمی كان سەبارەت بە زنجیرە دراماكانی تەلەڤیزیۆنی بكرێتەوە.
