سونالی بەندەر رووبەڕووی نەخۆشی دەبێتەوە
سۆنالی كە ئێستا لە نیۆیۆرك چارەسەر وەردەگرێت لە ئاستێكی بەرزی نەخۆشیی شێرپەنجە لە ئەنستاگرام نامەیەكی نووسی و تێیدا باس لەوە دەكات كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئازار و سۆزەكانی دەكات لەو ماوەیەی كە چارەسەری پێویست وەردەگرێت، هەر لەو نامەیەیدا كە وێنەیەكیشی لەگەڵ دانابوو لە كاتی مكیاژ كردن، باس لە دوو مانگی یەكەمی وەرگرتنی چارەسەر دەكات و دەڵێت: هەندێك رۆژەكان باش هەندێكیشیان زۆر زۆر خراپ و ناخۆش بوون، هەستم بە ماندووبوونێكی زۆر دەكرد وەك ئەوەی بڵێی نەخۆشییەكە شێوەی خول بێت، لە ئازاری جەستەییەوە دەستی پێدەكرد تا دەگەیشتە ئازاری عەقڵی و سۆزی، بەڵام رۆژەكانی چارەسەری كیمیاوی و دوای نەشتەرگەری زۆر ناخۆش بوون.
ئەم خانمە ئەكتەرە تەمەن 43 ساڵییە وتەیەكی جوانی كەسایەتییەكی ناوداری لە ئەنستاگرامی خۆی نووسی كە دەڵێ: من دەمزانی ئەگەر رێگا بە ترس بدەم من ببەزێنێ بێگومان كاروانەكەم سەرناكەوێ و بەرەو هەڵدێر دەڕۆم، چونكە ترس تا راددەیەكی زۆر لە چیرۆكێكەوە دەستپێدەكات كە بۆ خۆمانی دەڵێین، بۆیە ئەوەم هەڵبژارد كە چیرۆكێكی جیاوازتر لە چیرۆكی ئافرەت بۆ خۆم بڵێم، بڕیارمدا كە من سەلامەتم، من كەسێكی بەهێز بووم و هیچ شتێك ناتوانێت بمبەزێنێ.
سۆنالی لە كۆتایی نامەكەیدا باس لە گرنگیی چاودێری نەخۆشەكە لەلایەن خۆیەوە دەكات ودەڵێ: من ئێستا گرنگی بە خۆم دەدەم بەتایبەتی لە بواری خەوتن و بەردەوامم لەسەر چارەسەرەكەم و چاویشم لەوەیە بە زووترین كات بگەڕێمەوە ماڵەوە و دووبارە دەستكردنەوە بە ژیان.
