یەریڤان نورەدین:نوێترین گۆرانی خۆی بڵاو كردەوە .

یەریڤان نورەدین:نوێترین گۆرانی خۆی بڵاو كردەوە .
(یەریڤان نورەدین)ی خانمە گۆرانیبێژی كورد نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی (خۆزگەی من) بڵاو كردەوە , ئەم خانمە لەگەڵ بڵاو كردنەوەی گۆرانییەكەی ڕوونكردنەوەیەكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك)دا بڵاو كردووەتەوە , كە هۆكاری كلیپنەكردنی ئەم بەرهەمەی بۆ ونبوونی چەند گرتەیەكی نێو كلیپەكەی گەڕاندەوە .

هەروەها ڕاشیگەیاند : نزیكەی ساڵێك و شەش مانگە سەرقاڵی كلیپ كردنی گۆرانییەكەم بووم , بەڵام دواجار نەمتوانی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی بكەمەوە , بۆیە بە شێوەی دەنگ بڵاوم كردەوە .

ئەم خانمە گۆرنیبێژە لە دوای بەشداری كردنی لە بەشی سێیەمی زنجیرە درامای (گەردەلول) نێوبانگی هونەری دەركرد , ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە گۆرانی گوتن كردووە و چەند ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو كردووەتەوە .
Top