دوای سێ ساڵ لەمردنی قەرزەكانی دایەوە

دوای سێ ساڵ لەمردنی قەرزەكانی دایەوە
هەرچەندە سێ ساڵ بەسەر مردنی مایكل جاكسۆنی ئەستێرەی پۆپی جیهانیدا تێپەڕیوە، كەچی ئێستا توانی بەشێكی زۆری قەرزەكانی بدرێنەوە.
قەرزەكانی مایكڵ جاكسۆن بە500 ملیۆن دۆلار خەمڵێندرا كە تا ئێستا بۆ خاوەنەكانی گەڕێندراوەتەوە، جگە لەو قەرزانەی كە دراون بەشێكی زۆری كەرەسەتە و كەلوپەلەكانی مایكل جاكسۆن فرۆشراون، دوای مردنیشی كێشە داراییەكانی جاكسۆن تەواو نەبوون.
شایەنی گوتنە ساڵی 2009 مایكل جاكسۆن لە نەخۆشخانەیەكی لۆس ئەنجلۆس لەئەنجامی چەند گرفتێكی دڵ لەتەمەنی پەنجا ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، وێڕای هەوڵی بەردەوامی پزیشكەكان كە ویستیان ڕزگاری بكەن و ئەو كات هەواڵی كۆچی دوایی مایكل جاكسۆن وەك گرنگترین و گەرموگوڕترین هەواڵ لەلایەن میدیاكانی جیهان، تەنانەت هەواڵی كۆچی دوایی جاكسۆن گرنگی زیاتری پێدرا لەهەواڵی دەرچوونی باراك ئۆباما وەك سەرۆكی ئەمریكا، چونكە تەنیا ئەمریكییەكان دەرچوونی ئۆبامایان لەلا گرنگ بوو، بەڵام هەواڵی كۆچی دوایی جاكسۆن بۆ هەموو جیهان گرنگ بوو.
Top