ئەنیستۆن و خۆشەویستەكەی باس لەڕاگەیاندن دەكەن

ئەنیستۆن و خۆشەویستەكەی باس لەڕاگەیاندن دەكەن
هەر یەكە لەئەستێرەی سینەمایی جنیڤەر ئەنیستۆن و خۆشەویستەكەی جاستین تیرۆ بەشداری لەكورتە فیلمێكدا دەكەن دەربارەی مامەڵەكردنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەگەڵیان و چۆنیەتی گواستنەوەی هەواڵەكانیان. رۆژنامەی نیویۆرك پۆست لەم بارەیەوە لەسەرچاوەیەكی نزیك لەم دوو ئەكتەرەوە ڕایگەیاند كە هەردوو ئەستێرە جنیڤەر و تیرۆ لەكورتە فیلمێكی تایبەتدا بەشداری دەكەن كە ڕەنگدانەوەی گرنگیدانی ڕۆژنامە و گۆڤارەكانی تایبەت بەبڵاوكردنەوەی كەتن و ئابڕوو بردنەكانی هونەرمەندان و وێنەگرەكانی باباراتزییە بەژیانی تایبەتی خۆیان وەك دوو هونەرمەند. ئەم فیلمە لەلایەن كۆمپانیای سمارت وۆترەوە بەرهەم دەهێنرێت و پێشبینی دەكرێت فیلمەكە وەك ڕیكلامێك بۆ كۆمپانیاكە بەكار بهێنرێت، سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كە ئێستا تیرۆ یارمەتی جنیڤەر دەدات بۆ نووسینی سیناریۆی فیلمەكە و دەرهێنانی و بەپێی ئەو پلانەی بۆخۆیان دایان ناوە دوای چەند مانگێكی دیكە دەست بەوێنەگرتنی دەكرێت. شایەنی باسە كە جنیڤەر و تیرۆن لەساڵی 2011ـەوە پێوەندی خۆشەویستییان هەبووە، هەرچەندە بەم دواییە چەند سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی بڵاویان كردەوە كە پێوەندییەكەیان سستی تێكەوتووە و دوور نییە جیا ببنەوە، بەڵام ئەوان هیچیان دەربارەی ڕاستی و نا ڕاستی ئەم هەواڵە بڵاو نەكردۆتەوە.
Top