زیــــاد بورجـــــی:هونەر پەیامێكی پیرۆزە و پێویستە ناشیرین نەكرێت

زیــــاد بورجـــــی:هونەر پەیامێكی پیرۆزە و پێویستە ناشیرین نەكرێت
زیاد بورجی هونەرمەندێكی خاوەن بەهرەیەكی جوان و بەهێزە و توانی بەتەحەدداكردنی هەموو نەهامەتییەكان لەمیانەی ڕێڕەوی هونەرییدا بگاتە ئاستێكی زۆر پێشكەوتووی هونەری، لەدیمانەیەكدا هونەرمەند زیاد بورجی بەڕاشكاوی چەندین پرسی تایبەت بەخۆی و هونەرەكەیمان بۆ دەخاتەڕوو.

ئا:فابیان عۆن



* تێبینی ئەوە دەكرێت ئێوە بەقۆناغێكی پڕ بەرهەم تێدەپەڕن؟
- بەڵێ وایە ئەم ماوەیە بەهاوكاری و هەماهەنگی كۆمپانیای (AMPM) بۆ بەرهەمی هونەری كە خاوەنەكەی جیلبێر فەیازی بەڕێوەبەری كارەكانمە، ئەو كۆمپانیایە دەرفەتی چەندین ئاهەنگ و فیستیڤاڵی گرنگی بۆ فەراهەم كردم.
* تائێستا لەدەرگای هیچ كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانت نەداوە؟
- نەخێر تاوەكو ئێستا بیرم لەم مەسەلەیە نەكردۆتەوە، چونكە كۆمپانیای AMPM و گیلبیر كارەكانم بەڕێوە دەبەن، من و گیلبیر توانیومانە لەكارەكانمان سەربكەوین و سوپاس بۆ خوا دەتوانین بەبێ كۆمپانیای دیكە سەربكەوین، بەڵام ئەمەش واتای ئەوە نییە داوای دیكە نەبێ كە لەوانەیە ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت ئەگەر لەوەی بەردەستمان زیاتر فەراهەم بكات.
* ئەمەش وای لێكردی بتوانی بەرهەمەكانت بنووسیت و ئاوازیان بۆ دابنێیت؟
- جاران خۆم كارەكانم بەڕێوە دەبرد و ژیانی خۆم لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك تێكدا كە گرنگیی بەكارەكانم نەدەدا، بەڵام ئەمڕۆ كاتی ئەوەم هەیە گرنگی بەهونەرەكەی خۆم بدەم و سوپاس بۆ خوا توانیم پەرە بەخۆم بدەم و خۆم بسەلمێنم.
* بەهرەی دیكەی شاراوەت لەناخی خۆتدا نەدۆزیوەتەوە؟
-لەدەستپێكی كاری هونەریمەوە خۆم ئاواز بۆخۆم دادەنێم و ئاوازم بۆ زۆر هونەرمەندی دیكە داناوەو هۆنراوەشم پێداون، من لەگەڵ شاعیر ئەحمەد مازی ڕێككەوتوم تا بەیەكەوە كاربكەین بۆ چەند هونەرمەندێكی بەناوبانگ.
*چ هونەرمەندێك زیاتر پێت خۆشە كاری لەگەڵدا بكەیت؟
-كەسی دیاریكراو نییە، من لەگەڵ هونەرمەندی گەورە جۆرج وسووف كارم كردووە و لەڕۆژانی دادێش لەگەڵ نانسی عەجرەم و ئەلیسا و فەزڵ شاكر و راغب عەلامە و دارین حەدشیتی و سەلمان حەبیب كاری هاوبەشمان دەبێ.
*چ وای لێكردنی بەشداریی درامای (غلطة عمری) بكەیت؟ ئایا بۆ ناوبانگیی زیاتر بوو؟
- نەخێر من حەزم لەموجازەفەیە بەتایبەتی لەكارە چارەنووسسازەكاندا، نازانم ئەگەر تەنیا بۆ ناوی خۆم قبووڵكرابم بۆ ڕۆڵ بینین لەم درامایە، بەڵام لێكچوونێكی زۆر لەنێوان كەسایەتیی خۆم و كارەكتەرەكە هەبوو بێگومان هەر مرۆڤێك بەدڵ كاربكات سەردەكەوێت.
*باسی كام لێكچوون دەكەیت؟
-ئەو ڕۆمانسییەتەی كە پیاوی ڕۆژهەڵاتی شەرم لەئاشكراكردنی دەكات.
*چ بەو ئاوازدانەرانە دەڵێیت كە ئاوازی خەڵكی دیكە دەبەن؟
- ئەمە لووتكەی شكستهێنانە، ئەو ئاوازدانەرەی وا دەكات دزی پلە یەكە، چونكە زۆر عەیبە فێڵ لەجەماوەر بكەیت نازانم ئەوانە چۆن بەهونەری دزراو كاردەكەن و چۆن چێژ لەهونەری دزراو وەردەگرن.
* ناشیرینترین شت لەبواری هونەریدا چییە؟
-بەڕاستی بەهۆی سەرقاڵیمەوە ئێستا ئاگام لەزۆر شت نییە، هونەر جوانە و پێویستە لەشتی ناخۆش و ناشیرین دوور بخرێتەوە و هونەر بەڕووخساری ڕاستەقینەی خۆیەوە نیشانبدرێت، هونەر پەیامێكی پیرۆزە و پێویستە ناشیرین نەكرێت.
* لێدوانەكانی فەزڵ شاكر بەرامبەر چەند هونەرمەندێك چۆن دەبینی؟
-لەشوێنی ئەو بوام ئەو قسانەم نەدەكرد، فەزڵ هاوڕێمە و كەسێكی داوێن پاكە و سومعەی پاكە و خاوەن دڵێكی گەورەیە، بەڵام وادیارە زۆر بریندار بووە بۆیە ئەم لێدوانانەی لەدژی چەند هونەرمەندێك داوە، من لە 15 ساڵەوە ئەم هونەرمەندە دەناسم، بەڵام پێم باش نەبوو لەبەردەم ڕاگەیاندندا ئەو قسانە بكات.
*بەرهەمی نوێت چییە؟
-گۆرانییەكی تازەی سینگڵە لەهۆنراوەی ئەحمەد مازی و ئاوازی خۆم بەشێوەی سنگڵ بەناوی «بجرب انساك»دواتر دەخرێتە سەر ئەلبومەكەم كە لە9 گۆرانی و دانیشتنێكی هونەری پێكهاتووە.
* هیچ جار سەردانی هەولێرت كردووە؟
-نەخێر، بەڵام پێمخۆشە سەردانی بكەم و دەشزانم هەوادارم زۆرن لەنێو كورد دا و چەند هونەرمەندێكی كوردیش داوایان لێكردووم ئاوازیان بۆ دابنێم.
* ئەو پەندەی بڕوات پێی هەیە لەژیانتدا؟
-ڕەزامەندیی خوا و دایك و باوك.







Top