هه‌ندرێن به‌رده‌وامه له بڕینى یانه‌كان،هه‌ولێریش له زێره‌ڤانى برده‌وه
هه‌ندرێن به‌رده‌وامه له بڕینى یانه‌كان،هه‌ولێریش له زێره‌ڤانى برده‌وه
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى خولى نایابى یانه‌كانى موردستان دوێنى پێج شه‌ممه له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان چه‌ند یارییه‌كى گرنگ به‌رێوه‌چوو، یانه‌ى هه‌ندرێن له شارى سلێمانى له یارییه‌كى به‌هێزدا ڕووبه‌رووى یانه‌ى نه‌ورۆز بووه له‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ندرێن توانیان ئاستێكى به‌رز پیشكه‌ش بكه‌ن و یارییه‌كه به تاكه گۆلێك ببه‌نه‌وه یانه‌ى هه‌ولێریش له ده‌ره‌وه‌ى خۆى له گۆلێكى دانا عوسمان له یانه‌ى زێرڤانى برده‌وه له شارى كه‌لاریش هه‌ردوو یانه‌ى شێروانه و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ڕووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه هه‌ردوو لا به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، یانه‌ى زاخۆش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى تیپه‌كه له یانه‌ى ئاراراتى برده‌وه به گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر به‌م ئه‌نجامه یانه‌ى هه‌ندرێن هه‌ر له پێشه‌نگى یانه‌كان مایه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ى 16خاڵ و برایه‌تیش پله‌ى دووه‌مى گرتووه به 13 خاڵ.
