گاندۆكان لە دۆرتمۆند دەمێنێتەوە و لیڤاندۆڤسكیش بەردەوام دەبێت
گاندۆكان لەوەرزی 2011 پەیوەندی بە یانەی دۆرتمۆندەوە كردووە و ئێستا تەمەنی 22 ساڵە و لەپێكهاتەی سەرەكی یانەی دۆرتمۆند وهەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاری دەكات .
لەلایەكی دیكەوە هانز یواكیم ڤاتسكە بەڕێوەبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند دووپاتیكردەوە هێرشبەری پۆلەندی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ناچار دەبێت پابەندبێت لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند تاكۆتایی بۆندەكەی لە هاوینی 2014، ڤاتسكە لەلێدوانێكیدا گوتی : بەدڵنیاییەوە رۆبەرت لەوەرزی داهاتوودا لەگەڵ ئێمە یاری دەكات، ئێمە پلان بۆ داهاتوو دادەنێین .
لەلایەن خۆیەوە مایكل زۆرك بەڕێوەبەری تۆپی پێ لەیانەی دۆرتمۆند رایگەیاند لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو مەشقەكانی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە و پێویستە هەڵویستی یاریزانەكان یەكلابكرێتەوە، یانەی دۆرتمۆند ئامادەیە مووچەی لیڤاندۆڤسكی بۆ 4.5 ملیۆن یۆرۆ بەرزبكاتەوە بەڵام رێگای پێنادات بچێتە یانەیەكی دیكە، شایانی باسە یانەكانی بایرەن میونیخی ئەڵمانی و ریال مەدریدی ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵی ئەوە دەدەن بۆند لەگەڵ لیڤاندۆڤسكی مۆر بكەن .
