هاوارمەلا محەمەد بەفەرمی بۆهەولێر یاری دەكات

هاوارمەلا محەمەد بەفەرمی بۆهەولێر یاری دەكات
كارزان كانەبی

دوای ئەوەی یانەی زوب ئاهانی ئێرانی بۆماوەی دووساڵ لەگەڵ هاوار مەلا محەمەدی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق كێشەكەیان درێژی كێشا لەم ناوەشدا چەندین یانە لە هەوڵی ئەوەدان بوون گرێبەست لەگەڵ هاواردا مۆربكەن بۆئەوەی لە ریزی یانەكانیان یاری بكات، بەڵام دوای ئەنجامدانی چەندین هەوڵی بەردەوام بۆچارەسەركردنی كێشەكانی بەڵام دوای چەندین كۆبوونەوە بێ‌ ئەنجام بوو، هەفتەی ڕابردوو لە رێگای یەكێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا كێشەی یانەی زوب ئاهان ویاریزانی ناوبراو بەكۆتایی هات،لەم بارەشەوە بێجان ئیبراهیم بۆگۆڤاری گوڵان گوتی " ئێمە لە ئێستادا بە فەرمی گرێبەستمان لەگەڵ هاوار مەلامحەمەد مۆركردوە هەرچەندە ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ ئێمە مەشق دەكات و خۆی ماندوو كردوە بۆئەوەی ئاستی دانەبەزێت، لەم چەند رۆژی ڕابردووش بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئێمە كردوە لە جامی ئاسیا و خولی بژاردەی عێراقی یاری بۆیانەی هەولێردەكات، بەڵام لە جامی ئاسیا تاكو قۆناغی هەشت ناتوانێ‌ یاری بكات، لەم یارییەی ئەمرۆش لە خولی عێراق بەشدارنابێت بەڵام لە یارییەكانی داهاتوو دەتوانێ‌ بەشداری بكات، لە بارەی بڕی گرێبەستەكەی ناوبراو ئامادەنەبوو هیچ بڕە پارەیەك ئاشكرا بكات.
Top