ئامێرێكی زیرەك بۆ پێوانی شەكری خوێن

ئامێرێكی زیرەك بۆ پێوانی شەكری خوێن
ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە، ئامێرێكی تایبەتی بەكار دێنن كە لە مۆبایلێك بچووكترە و بەهۆی باترییەك كار دەكات و شریتی تایبەتی لەگەڵدایە كە دڵۆپێك لە خوێنی بەكارهێنەر دەخرێتە سەری و لەسەر شاشەی ئامێرەكە رێژەی شەكری خوێنی دەردەكەوێت.
ئامێری جۆری MiaoMiao لە راستیدا گۆڕانكارییەكی گەورەیە پێوانی نەخۆشی شەركی خوێندا. ئەو ئامێرە بەبێ ئەوەی هیچ ئازارێكی هەبێ، لە باسكی بەكارهێنەر دەخرێت، یان دەكرێت وەك بازنەیەكیش لەدەست بكرێت و بەهۆی سیستەمی بلوتوسەوە بەردەوام رێژەی پێوانی شەكر بۆ مۆبایلی بەكارهێنەر بەڕێ دەكات. ئەگەر رێژەی شەكری بەرز بوویەوە یان پێچەوانە دابەزی ئەوە زەنگی مەترسی بۆ بەكارهێنەرەكەی لێدەدات. لە هەر پێنج خولەكدا جارێك راپۆرتێك لەسەر رێژەی شەكر بۆ مۆبایل بەڕێ دەكات.
كێشی MiaoMiao تەنیا 8 گرامە، بەهۆی لەزگەیەك هەیە بە جەستەی بەكارهێنەرەوە دەنووسێ و تەنانەت لە كاتی خۆشوشتنیشدا پێویست ناكات دەربهێندرێ. ئامێرەكە شەحن دەبێتەوە و هەتا دوو هەفتەش شەحنی دانابەزێت، بەماوەیەكی زۆر كەمیش پێڕ دەبێتەوە. لەگەڵ سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت. دەكرێت هەركام لە ئەندامانی ماڵەوە بەكاری بێنن و داتای تایبەت بەخۆیان لە ئامێرەكەدا تۆمار دەكرێ.
Top