پێنووسێك ئاوازەكان دەكاتە نۆتەی مۆسیقا

پێنووسێك ئاوازەكان دەكاتە نۆتەی مۆسیقا
زمانی نووسینی مۆسیقا جیاوازە لە زمانی نووسین، ئەلف بێی مۆسیقا نۆتەیە و كە (دۆ، ری، می، فا، سۆ، لا، سی)یە. ئەویش بە هێمای تایبەتی خۆیان دەنووسرێ و كەسانی شارەزای ئەم بوارە لێی دەزانن..
قەڵەمێكی تایبەت بە نووسینی نۆتە بەرهەم هاتووە، ئەم قەڵەمە هەرچەندە زیاتر وەك بیرۆكەیە و بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام ئەگەر بە چڕی بەرهەم بێت و بكەوێتە بازاڕ گرنگییەكی تایبەتی هەیە.
پێنووسەكە پێكهاتووە لە دەفتەرێكی مۆسیقا و قەڵەمێكی ئەلكترۆنی، بەكارهێنەر دەبێت بە دەنگی خۆی ئاوازەكە بڵێت و تۆمار بكرێت، پاشان قەڵەمەكە ئاوازەكە بە خێرایی دەكات بە نۆتەی مۆسیقا. بەگشتی پێنووسەكە بۆ ئەوانە بایەخی تایبەتی هەیە كە شارەزای ئەو بوارەن و نایانهەوێ بە شێوەی كلاسیك ئاوازەكانیان بنووسنەوە.
Top