ماوسێكی پەنجەمۆر دەبێتە كلیلی كۆمپیوتەر
كۆمپانیای HP ماوسێكی بەرهەم هێناوە كە بە ماوسی جۆری HP USB Fingerpring Mouse ناسراوە. ئەم ماوسە، ماوسێكی بە وایەرە و لەسەر ماوسەكە شوێنی دانانی پەنجەمۆر هەیە، بۆ ئەوەی كە دیسكتۆپی كۆمپیوتەرەكەت بكەیەوە، بەكارهێنەر پەنجەی خۆی لەسەر شوێنی تایبەت بە پەنجەمۆر دادەنێ و دەكرێتەوە.
ماوسی ناوبراو جگەلەوەش سیستەمی كۆد دانانی AES-256bitی هەیە كە دەتوانێت زانیاری پەنجەمۆری بەكارهێنەر بەشێوەیەكی ئەمنیەتی لەخۆیدا هەڵبگرێت. بەڵام ئەگەر بێت و ماوسەكە بزر بێت و بەكارهێنەر هیچ پەسۆردێكی دیكەی دانەنابێت ئەوە كێشە روو دەدات.
