ناوفەڕشی پێڵاویش بوو بە سمارت
كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی ئامێری تەكنەلۆژی، ناوفەرشێكی بۆ پێڵاوەكان دروست كردووە كە زانیاری سەبارەت بە چۆنییەتی راوەستان و پێشنیاری زانستی بە بەكارهێنەرەكەی دەدات.
ئامێرەكە ناوی (stappone)یە و وەك ناوفەرشی پێڵاو سوودی لێوەردەگیرێت. ئامێری ئاماژە بۆ كراو، چەندین هەستەوەری وەك، جی پێ ئێس، هەژماركردنی هەنگاوەكان، پێوانی كێشی بەكارهێنەر، كالۆری سووتێندراو، گرفتی تایبەت بە پەیكەری جەستە و رێژەی كردارە جەستەییەكان هەڵدەسەنگێنێ، زانیارییەكان لەگەڵ پێشنیار بۆ چارەسەركردنیان دەداتەوە بە بەكارهێنەر..
