تەبلێتێكی گەورە بۆ چێشتخانە

تەبلێتێكی گەورە بۆ چێشتخانە
لە سەردەمی تەكنەلۆژیای نوێدا، گشت شوێنێك تەنانەت ژووری نووستن و چێشتخانەكانیش ئامێری دیجیتالی تایبەتیان بۆ بەرهەم هاتووە، لە چێشتخانەكاندا ئێستا تەباخی سمارت، مەنجەڵی سمارت، ئامرازی دیكەی سمارت دەبیندرێن..
نوێترین ئامرازی تایبەت بە چێشتخانە، تەبلێتێكی قەوارە گەورەیە واتە27 ئینجە.
تەبلێتەكەی ئاشپەزخانە كە بە Family hub ناسراوە. تەبلێتەكە لە چێشتخانە هەڵدەواسرێ و وەك «hub» كار دەكات و دەتوانی گشت ئامێرە هۆشمەندەكانی ماڵەوەی پێ كۆنترۆڵ بكەی وەك، كامێراكانی چاودێری، سەلاجە، مایكرۆ، ئامێرەكانی دیكەی ماڵەوە... بە سوود وەرگرتن لە ئینتەرنێت و پرۆگرامەكانی فێركاری چێشت لێنان پەیوەند دراوە و دەتوانی بەچاو لێكردن لە ڤیدیۆكانی فێركاری چێشت لێنان ئەو چێشتەی مەبەستتە لێی بنێی.
Top