كاتژمێرێك داتاشۆی هەیە

كاتژمێرێك داتاشۆی هەیە
كاتژمێرە سمارتەكان هەروا پەردەسێنن و بە تواناكانیانەوە زیاد دەبێت، یەكێك لە كاتژمێرە هۆشمەندەكان كە لەلایەن كۆمپانیای ACE Haierەوە بەرهەم هاتووە، كاتژمێرەكە كە پرۆژكتەر واتە داتاشۆی خۆی هەیە. زانیارییەكانی سەر شاشەكە بەهۆی داتاشۆكەوە لەسەر پەنجەی بەكارهێنەر دەبیندرێن. كاتێك بەكارهێنەر خەریكی راكردنە، لەسەر پشتی دەستی بەكارهێنەر زانیارییەكانی تایبەت بە راكردن وەك، مەودا، كات و خێرایی رۆیشتن نیشان دەدات، لەسەر شاشەكەش دەتوانی كۆنترۆڵی وەستان و پرۆگرامی داهاتووت بكەی. دەكرێت لە رێگای پشتی دەستیشەوە كۆنترۆڵی بكەی دووجار لە پشتی دەستت بدە شاشەكە دەگۆڕدرێت..
Top