كۆداكۆپتەرێك دەتكاتە فڕۆكەوان!
لە پێشانگای ساڵانەی CES2018 كۆداكۆپتەری جۆری Uvify خرایەڕوو، كۆداكۆپتەرێك كە بە خێرایی 96 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەفڕێت.
كۆداكۆپتەری ناوبراو شەحن دەكرێتەوە، كۆنترۆڵێكی لەگەڵدایە و شاشەی هەیە لەسەر شاشەكە دەتوانی جوڵەی كۆداكۆپتەرەكە ببینی، كامێرایەك لە پێشەوەی هەیە و وێنەكان راستەوخۆ بۆ سەر شاشەی ریمۆت كۆنترۆڵەكە دەگوازێتەوە. جگە لەوەش دەتوانێت وێنەكان بۆ دووربینی سمارتی چاو بگوازێتەوە، ئەوكات بەكارهێنەر دروست وەك فڕۆكەوان دەچێت كە لەناو فڕۆكەیەك دانیشتووە و فڕۆكە لێدەخوڕێ، تەنانەت هەست بە بەرزی و نزمی و هاتنەوە خوارەوەش دەكات، گرفتی سەرەكی كۆداكۆپتەرەكە باترییەكەیەتی كە لە ماوەیەكی كەمدا شەحنی دادەبەزێت..
