كاتێك ئاوێنە بوو بە هۆشمەند و دیجیتالی ئیدی پێموایە هیچ شتێكی دیكە نامێنێتەوە، ئاوێنە سمارتەكان بەینێكە لە جیهانی دیجیتالیدا دەبیندرێن، ئاوێنەی هۆشمەندی morrror یەكێكە لەم ئاوێنە سمارتانە، وەك باشترین ئاوێنەی سمارت ناسراوە و تایبەتە بە ئارایش و ئارایشگەری. ڤیدیۆكانی تایبەت بە ئارایش كردن و چاودێری پۆست لە خودی ئاوێنەكەدا دەبیندرێن. شاشەی ئاوێنەكە كوالیتی و روونی باشی هەیە. كاتێك سەرلەبەیانی سەیری خۆت دەكەی، ئاوێنەكە رێنوێنیت دەكات چۆن ئارایشەكەت بكەی و لەم كاتەدا پێویستت بە چ ئارایشێكە. بەر لەوەی روخسارت ئارایش بكەی، وێنەی ئارایش كراوی خۆت لە ئاوێنەكەدا دەبینی.. گەرچی ئاوێنەكە لەمسییە، بەڵام كاتی دەست لێدان هیچ پەڵەیەك بەسەر ئاوێنەكە نابێت.. نیشاندانی كات و چۆنییەتی ئاو و هەوا بەردەوام لە ئاوێنەكەدا دەبیندرێن.