تێرموستاتی زیرەك بۆ كەش هەوا
لە پێشانگای ساڵانەی CES 2018دا تێرموستاتێكی زیرەك بەناوی GLAS خرایەڕوو، ئەم تێرموستاتە لەسەر بنەمای ویندۆز 10 بەرهەم هاتووە، لە سیستەمی دەنگی كورتانای مایكرۆسۆفت سوود وەردەگرێ و بۆیە فەرمانەكان بە دەنگ وەڵام دەداتەوە.. بەشی سەرەكی ئامێرەكە شاشەیەكی جۆری OLED سامسۆنگە، قەوارەكەی نزیكەی 6 ئینجە، كارەكانی وەك كۆنترۆڵی هەوای ژوور، پێشبینی كەش و هەوایە.. لەسەر شاشەكە راپۆرتی هەفتەیەكی كەش و هەوای تێدایە..
