كۆپێكی قاوە موبایلیش شەحن دەكاتەوە

كۆپێكی قاوە موبایلیش شەحن دەكاتەوە
حەزدەكەی لە وەرزی ساردی زستاندا لەگەڵ ئەوەیدا قاوەیەكی گەرم بخۆیەوە، موبایلەكەشت شەحن بكەیەوە.. كۆپی قاوەی Cauldryn Coffee لەگەڵ ئەوەیدا قاوەكەت هەمیشە گەرم رادەگرێ و باترییەكی تایبەتی لەگەڵدایە كە شەحن دەبێتەوە بەهۆیەوە هەم قاوەكە گەرم دەبێت و هەم دەكرێت كامێرا یان موبایلی پێ شەحن بكەیەوە..
كۆپی قاوەی ناوبراو دەتوانێت هەتا دە كاتژمێر قاوەكە گەرم رابگرێت، بە تەنیا قاوە گەرم ناكاتەوە بەڵكو قاوەش ساز دەكات و چونكە ئامێری وردكردنی دەنكی قاوەشی تێدایە.. دەكرێ جگە لە قاوەش چایشی پێ ساز بكەی، جگە لە موبایل دەكرێت گلۆپی خەو، یا ئامێری دژە مێشوولەشی پێوە پەیوەند بدەی.. كۆپەكە بۆخۆشی لە توێكڵە قاوە دروست كراوە..
Top