رۆبۆتەكانی LG لە پیشانگای ساڵانەدا
ئەركی خزمەتگوزاری سێ رۆبۆتەكە لە هوتێلەكان، فڕۆكەخانەكان و سۆپەرماركێتەكاندا دەبێت.
رۆبۆتی خزمەتگوزار serving robot: ئەركی رۆبۆتەكە هێنان و بردنی خواردنە بۆ میوانان لە هوتێل و ساڵۆنە گشتییەكاندا.. ئەم رۆبۆتە بە خێراترین و باشترین شێوە ئەركەكانی خۆی ئەنجام دەدات، لەكاتی دیاریكراودا خواردن و خواردنەوەكان دەگەیەنێ، بەو سینیە چەكمەجەیەی هەیەتی بێ ئەوەی كە خواردنەكان سارد یان گەرم بكات و بیانڕێژێ دەیانگەنێتە میوانەكان، كاتێك خواردنەكەی گەیاندە میوانەكان، پەیامێك بۆ مەتبەخ دەنێرێت و دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی...
رۆبۆتی بارهەڵگر (porter robot): ئەم رۆبۆتە زیاتر لە تێرمینال و فڕۆكەخانەكاندا كاری پێدەكرێت، كەلوپەل و جانتای گەشتیاران هەڵدەگرێت و دەیانگەنێتە شوێنی خۆی، هەروەها نرخی تێچووی هەڵگرتنەكەدیاری دەكات و وەریدەگرێت، گەشتیار بەهۆی ئەو رۆبۆتەوە دەتوانێت لە ماوەیەكی كەمدا جانتاكانی بگەیەنێتە ئۆتۆمبیلەكەی خۆی..
رۆبۆتی سەلەی كڕین (Shopping Cart Robot): ئەم رۆبۆتە لە سۆپەرماركێتەكاندا سوودی لێدەبیندرێ، بەكارهێنەر لەبری ئەو سەلەی بۆ هەڵگرتنی كەلوپەلەكانی كە دەیكڕێ بیبات، ئەو رۆبۆتە دەبات، رۆبۆتەكە سەرەڕای هەڵگرتنی كەلوپەلەكان، نرخی و رێژەی كەلوپەلەكان دیاری دەكات و ئیدی كاتی چوون بۆ لای كاشێر (وەرگری پارە) پێویست ناكات یەكە یەكە كەلوپەلەكان سكان بكات، لەسەر شاشەكەی خۆی نیشان دەدات كە چی تێدایە و بایی چەندە...
