پرۆگرامەكانی تایبەت بە ئەندازیاری گەلێكن، هەركام ئەرك و كاری تایبەتی ئەنجام دەدەن، كاركردن لەسەر ئەو پرۆگرامانە پێویستە بەكارهێنەری خۆی بەكاریان بێنێ و بۆ ئەوانەی شارەزای ئەو بوارە نین بەكارهێنانیان دژوارە.. بەڵام پرۆگرامی lumion ئەگەرچی پرۆگرامێكی بەهێزی سێ رەهەندییە، بەكارهێنانیشی ئاسانە و ئەندازیاران، خاوەن پرۆژەكان دەتوانن سوودی لێوەربگرن.. پرۆگرامەكە بۆ دروستكردنی فیلم یان وێنەی سێ رەهەندی لە شوێنێك كە بكرێت بە هەرچوار لایدا بسوڕێت زۆر گونجاوە، هەربۆیە بەڕێوەبەری پرۆژەكە دەتوانێت لە هەموو لاوە سەیری بكات..
گرنگترین تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە:
- پشتیوانی لە فۆرماتەكانی DAE, FBX, MAX, 3DS, OBJ, DWG, DXF...
- پشتیوانی كردن لە زۆربەی فۆرماتەكانی وێنە..
- دروستكردنی دیمەنەكانی ژینگەی دەوروبەر و ئاو و هەوا..
- چەندین پرۆژەی لە پێشدا ئامادەكراوی تێدایە..
- بوونی كۆمەڵە ئەنیمەیشنێكی جوڵەدار وەك (مرۆڤ، و ئۆتۆمبیل)..
- بەرهەمهێنانی فیلمەكە بە كوالیتی HD.