چاویلكەی هۆشمەندی سیحری

چاویلكەی هۆشمەندی سیحری
ساڵی رابردوو باس لە چاویلكەیەكی سیحری بەناوی (magic leap) دەكرا، چاویلكەیەك كە تێكەڵاوێكە لە راستی و خەیاڵ و لە راستیدا وەك سیحر دەچێت.
چاویلكەی (ماجیك لاپ) پێكهاتووە لە چەندین هەستەوەری گرنگ كە پێكەوە ئەركێك ئەنجام دەدەن، چاویلكەیەكە كۆنترۆڵێكی بێ وایەری لەگەڵدایە. یەكێك لە كارەكانی چاویلكەكە ئەوەیە كە گرافیكەكانی كۆمپیوتەری ئاوێتەی جیهانی واقیعی دەكات، بۆ نموونە دەتوانێت بوونەوەرێكی ئەفسانەیی بێ ئەوەی كە بوونی هەبێت لەسەر مێزی نانخواردنەكەت ئامادەبێت و نانت لەگەڵ بخوات.. یان كاتێك لەگەڵ هاوڕێیەكت بەڕێگادا دەڕۆی كەسێكی دیكەش پیاسەتان لەگەڵ بكات بێ ئەوەی كە بوونی هەبێت..
بەشێكی دیكە لەكارەكانی چاویلكەكە، گەڕان لە ئینتەرنێت، كردنەوەی چەندین مۆنیتۆری و تەلەڤزیۆن بە شێوەی مەجازی.
Top