كەڤەرێكی موبایل بۆ زانینی رێژەی شەكرە

كەڤەرێكی موبایل بۆ زانینی رێژەی شەكرە
گشت ئەو ئامێرانەی بۆ كاری پزیشكی و تەندروستی بەكەڵك دێن و بە جیا هەن وەك ئامێری پێوانی شەكرە، ئامێری پێوانی زەختی خوێن.. ئامێری شیكاری دڵ، سۆنەر..تاد. رۆژێك دێت هەموو ئەوانە نامێنن و تەنیا مۆبایلەكەت ئەو ئەركانە بە تەنیا ئەنجام دەدات، هەر لە ئێستادا بەشێك لەو ئامێرانە تایبەت بە مۆبایل بەرهەم هاتوون، وەك كەڤەری Gponeی موبایل كە بۆ دیاریكردنی ئاستی شەكرە لەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.
كەڤەرەكە لە باتری موبایلەكە بۆ وزەی خۆی سوود وەردەگرێ، لە گۆشەیەكی كەڤەرەكەدا شوێنی تایبەت بە دانانی خوێن بۆ زانینی ئاستی شەكر هەیە. هەرچەندە كەڤەرەكە جارێ بڵاونەكراوەتەوەو نەكەوتۆتە بازاڕ، چونكە زانایانی ئەم بوارە پێیان وایە هەندێك كەموكوڕی هەیە و پێویستە ئەم كەموكوڕیانە چارەسەر بكرێن دوایە بەئاستێكی بەربڵاو بەرهەمی بێنن..
Top