پاوەربانكێكی زۆر جیاواز
پاوەربانكەكان دەتوانن لەكاتێكی وادا بە فریای بەكارهێنەری موبایل بن، بەڵام زۆربەیان گەورەن و شوێن دەگرن، پاوەربانكی (finger pow) رێگا چارەیە بۆ هەموو ئەوانەی كە بەدوای پاوەربانكێكی بچووك دادەگەڕێن، كێشی (فینگێر پاو) تەنیا 15 گرامە، موگناتیسیە و بە شوێنی شەحنكردنەوە دەنووسێ لە ماوەی 30 خولەكەدا دەتوانێت 25 شەحن بۆ موبایلەكە دابین بكات. خودی پاوەربانكە مایكرۆكە شەحن دەبێتەوە و شوێنێكی هەیە جێگای چوار (فینگێر پاو) دەبێت. بە هەر چواریان دەتوانن موبایلێك شەحن بكەنەوە..
