كۆمپیوتەری گەیمینگی جیاواز
كۆمپیوتەر خۆی هەرچەندە تایبەت بە گەیم نییە، بەڵام یاری پێدەكرێ.. لەگەڵ ئەوەشدا كۆمپیوتەر هەیە تەنیا و تەنیا بۆ گەیم دروست دەكرێت، كۆمپیوتەری گەیم دەبێ لەگەڵ كۆمپیوتەری دیكە جیاواز بێت، كارتی شاشەی زۆر بەهێز، رامێكی زۆر بەهێز، تایبەتمەندییەكانی دیكەشی لە پلەی بەرزدابن.. كۆمپیوتەری گەیمینگی ZOTAC MEK1 یەكێكە لەو كۆمپیوتەرانەی تایبەت بە گەیم..
ستایل و دیزاینی كۆمپیوتەرەكە سەرنج راكێشە و لەگەڵ ئەوەشدا تواناكانی پێشكەوتوون، بۆ نمونە دەكرێ ئاماژە بە سیستەمی رووناكی spectra بكەین. بەهێزترین پرۆسیسەری تێدایە وەك ئەوانەی لە corei7دا بەكارهاتوون. كارتی گرافیكی لە جۆری GTX1000ە. رامەكەی 16 گیگابایتە و هاردەكەی یەك ترابایتە. دوو رەنگی سپی و رەشی هەیە. ویندۆز 10ی 64 بیتی لەسەرە.
