لە ساڵی 2017 نزیکەی 60 ملیار دۆلار خەرج کراوە بۆ کڕینی ئەپلیکەیشن لە App Story و Google Play
هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە نزیکەی 38.5 ملیار دۆلار خەرج کراوە بۆ ئەپلیکەیشنی تایبەت بە سیستەمی ئای ئۆ ئێس، وە 20.1 ملیار دۆلار خەرج کراوە بۆ ئەپلیکەیشنی تایبەت ئەندرۆید.
ئەوەش ئەوەمان پیشان دەدات کڕینی ئەپلیکەیشن لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس لەسەدا 34.7 گەشەی کردووە، وە ئەپلیکەیشن لەسەر سیستەمی ئەندرۆید لەسەدا 34.2 گەشەی کردووە بەراورد بە ساڵی پار.
سەبارەت بە کڕینی یاری ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی 2017 لەسەدا 30% زیادی کردووە بەوەش مەزەندە دەکرێت بای 48.3 ملیار دۆلار یاری کڕدرابێت لەسەر هەردووک کۆگاکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.
سەرچاوە techeye.org
