كلاشینكۆفلە چەكەوە بۆ كۆداپتەر
دوای ئەوەی كلاشینكۆف بوو بەناوی یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چەك، لەم دواییەدا كۆمپانیای ناوبراو، كۆداپتەرێك واتە فڕۆكەیەكی بێ سەرنشینی بچووكی بەرهەم هێنا، كە خاوەنی 16 پەروانەیە. كە دوو لە پەنای یەك داندراون و هێزی كێشان بۆ بەرزبوونەوە دروست دەكەن. كۆداپتەرەكە 18 دینەمۆی هەیە كە وزە لە دوو باتری وەردەگرن. كۆداپتەرەكە هەرچەندە وەك فڕۆكەی بێ سەرنشینە، بەڵام كەسێك دەكرێت سواری بێت و كۆنترۆڵی بەدەستەوە بگرێت، ئەركی كۆداپتەرەكە تایبەتە بە پاسەوانی و چاودێری و زیاتر بەمەبەستی نیزامی دروستكراوە.
