كامێرای هۆشمەندی ئامازۆن

كامێرای هۆشمەندی ئامازۆن
ئامازۆن یەكێكە لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بواری بەرهەمهێنانی هۆشی دەستكرد، رەنگە زۆر كەس زیاتر لەبەر ماركێتە ناسراوەكەی ئینتەرنێتی بیناسن، بەڵام ئامازۆن تەنیا لەیەك ماركێتی جیهانیدا كۆنابێتەوە.
كۆمپانیای ناوبراو بەم دواییە كامێرایەكی هۆشمەندی بەناوی DeepLens بەرهەم هێناوە كە ركابەری لەگەڵ clipsی گوگل دەكات.
كامێرای ئاماژە بۆ كراو توانای ناسینەوەی روخساری مرۆڤەكان، وێنەی گیاندار و بێگیانەكان، و تەنانەت وێنەی گیاندارە جیاوازەكانی وەك مرۆڤ و سەگ و پشیلە لێك جیا بكاتەوە. كارێكی گرنگی كامێراكە ئاماروەرگرتن لە لە كاڵای ناو ئەنبارەكانە بەبێ ئەوەی كە مرۆڤ بیژمێرێ، بۆ نموونە لە كۆگایەكدا خۆراكی جیاوازی تێدایە، بەڵام نازاندرێ ژمارەیان چەندە، كامێرای ناوبراو سكانی دەكات و پاشان زانیاری سەبارەت بە كەلوپەلەكانی ناو كۆگاكە رادەگەیەنێ، وەك بیست تا ئارد، چل سندوق تەمانە...تاد.
كامێراكە سیستمی وای –فای هەیە و جگەلەوەش دوو پۆرتی USB و HDMI هەیە.
Top