كۆداپتەرێك تایبەت بە وێنەی سێلفی
كۆداپتەرەكە بە جوڵەی دەستی بەكارهێنەرەكەی فەرمانەكان جێبەجێ دەكات. ماوەی فڕینی كۆداپتەرەكە تەنیا 16 خولەكە كە بۆ وێنەی سێلفی ئەم ماوەیە گونجاوە.
كۆداپتەر جۆری DJI Spark لە لایەن گۆڤاری تایمەوە وەك بژاردەیەكی پێشكەوتووی دیجیتالی ساڵی 2017 سەیر كراوە.
كۆداپتەری ناوبراو بە خێرایی 50 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەفڕێ، دوو كیلۆمەتر دەتوانرێ لە شوێنی كۆنترۆڵ دوور بكەوێتەوە و مەودای فڕینی ئاسۆیی 500 مەترە.. دەكرێت بە دەست یا مۆبایل یا كۆنترۆڵی تایبەتی خۆی كۆنترۆڵ بكرێ.. كوالیتی وێنەكانی 12 میگاپیسكلە. دەتوانرێ وای رێك بخەی چەند مەترێك لە تۆ دوور بێت و بەدوات دابێت و فیلم هەڵبگرێتەوە یان لە پێشەوە لەگەڵ رۆیشتنی بەكارهێنەر بڕوات و فیلمی لێ هەڵبگرێتەوە، هەركاتێك شەحنی باتری دابەزی و بە ئارامی دەنیشتەوە، سیستەمی GPS تێدایە كە ئوتۆماتیكی بۆ ماڵ دەگەڕێتەوە.. لە رێگادا بەربەستەكان دەناسێ و خۆیان لێ لادەدا.. وێنە و ڤیدیۆكان راستەوخۆ بۆ موبایل بەڕێ دەكات...
