پرۆگرامێك بۆ دابەزاندن و گۆڕینی فۆرماتە ڤیدیۆییەكان

پرۆگرامێك بۆ دابەزاندن و گۆڕینی فۆرماتە ڤیدیۆییەكان
فایلە ڤیدیۆییەكان دەیان فۆرماتی جۆراوجۆریان هەیە و هەر فۆرماتەش تایبەتمەندی خۆی هەیە، جار هەیە ناچار دەبی بۆ ئەوەی فایلێكی ڤیدیۆیی بە ئینتەرنێت بۆ شوێنێك بەڕێ بكەی فۆرماتەكەی بگۆڕی، چونكە قەبارەی فایلەكە گەورەیە.. جار هەیە بۆ ئەوەی كە فایلێكی ڤیدیۆیی بە كوالیتی باش نیشان بدرێ فۆرماتەكەی بگۆڕی..
پرۆگرامگەلێك هەن بۆ گۆڕینی فۆرماتەكان، یەكێك لەو پرۆگرامانە، پرۆگرامی Free HD Video Converter Factory یە، بەپێی ناوەكەی بێت دەبێ بەخۆڕایی فایلە HDیەكان بگۆڕێ و لە ئینتەرنێت وەریان بگرێ..
بەكارهێنانی زۆر ئاسانە، تەنیا ئەوەندە فایلە ڤیدیۆییەكە بۆ ناو پرۆگرامەكە رابكێشە. یان بە ئۆپنی پرۆگرامەكە بیكەوە. پاشان فۆرماتی مەبەستی خۆت دیاری بكە و دوگمەی Run لێبدە.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- پشتیوانی كردن لە زۆربەی فۆرماتەكان.
- بەكارهێنانی ئاسان و تەنانەت بۆ ئەوانەی هیچ شارەزاییشیان نییە.
- دابەزندانی ڤیدیۆ لە ئینتەرنێت.
- دەستكاری كردنی فایلە ڤیدیۆییەكان و سوود وەرگرتن لە ئێفێكتە بەهێزەكان.
Top