رۆبۆتەكەی تویۆتا وەك مرۆڤ دەجوڵێتەوە

رۆبۆتەكەی تویۆتا وەك مرۆڤ دەجوڵێتەوە
كۆمپانیا مەزنەكانی بەرهەمهێنی ئۆتۆمبیل ماوەیەكە لە بواری بەرهەمهێنانی رۆبۆتیشدا چالاكییەكانیان بەرچاوە، بۆ نموونە هەر لەم ماوەیەدا كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی رۆبۆتی جۆری THR-3 ی بەرهەم هێنا كە لە ریزی نەوەی سێیەمی رۆبۆتە مرۆڤ شێوەكان دادەنرێ. چونكە بەهۆی سیستەمی زەینی سمارتەوە توانای لاسایی كردنەوەی مرۆڤی هەیە.
رۆبۆتەكە بە لاسایی كردنەوەی دروستی جومگە و ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ، ئەو هەلە دەڕەخسێنێ كە بتوانرێ كۆنتڕۆڵی گشت پارچەكانی بكرێ و وەك مرۆڤێكی ئاسایی پەنجەكانی دەستەكانی سەر و قاچەكانی بجوڵێندرێ..
لە سەرەوەی شاشەیەك هەیە و لەگەڵ هێدستێك. هەروەها data glove كە ئامێرێكە وەك دەستەوانەیەك بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵكردنی رۆبۆتەكە. رۆبۆتەكە لە بەرزی و قەوارەشدا بەقەد مرۆڤێكی ئاسایی دەبێت. 152 سم بەرزییەتی و كێشەكەی 75 كیلۆیە.
كاركردی سەرەكی رۆبۆتەكەی تویۆتا بۆ بیناسازی، كاركردن لە شوێنە بومەلەرزەلێدراوەكان و رزگاركردنی تووشبوانی بومەلەرزە، شوێنەكانی تەندروستی، ئەندازیاری و تەنانەت بۆ گەشتی گەردوونیش بەكار دێت.
Top