تاقیگەی گەڕۆكی پاكی ژینگە
مرۆڤ ئەگەر خۆی ئاگاداری ژینگەكەی خۆی بێت دەتوانێت چارەسەرێك بدۆزێتەوە، بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێوە ئەم ئەركە ئاسان بۆتەوە. بۆ نموونە ئامێری (pocketLab) كە ئامێرێكە وەك تاقیگەیەكی گەڕۆكی ژینگە كار دەكات.. بەهۆیەوە دەزانرێت رێژەی دی ئۆكسیدی كەربۆن چییە، رێژەی گەردیلەی پیس لە هەوادا، ئۆزۆن، رادەی شێ و پاڵەپەستۆی هەوا بزاندرێ و زانیارییەكان راستەوخۆ بۆ مۆبایلی بەكارهێنەر دەنێرێ. ئامێری ناوبراو رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا بكەوێتە بازاڕەوە..
