ئاوی پاك لەماڵەوە
لەم دواییەدا گروپێكی تایبەت بە ژینگە لە ئەڵمانیا بەناوی (mitte) ئامێرێكیان بەرهەم هێناوە كە دەتوانێت ئاوی پاك و تەندروست و سروشتی بۆ ماڵەكان بەرهەم بێنێ.. ئامێرەكە لەسەرەتادا گشت جۆرەكانی میكرۆب لەناو دەبا و پاشان مادە زیانبەخشەكانی وەك (نیترات) لە ئاو دەپاڵێوێ.. ئەو ئاوەی پاكی دەكاتەوە چەند جار خاوێن ترە لە ئاوی پاڵاوتراوی ماڵەوە.. پاشان بە ویستی خۆت مادەی كانزایی لەگەڵ ئاوەكە دەكەی.. ئامێرەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و پرۆگرامێك لە مۆبایلەكە دادەبەزێندرێ، خزمەتگوزاریی زۆری تێدایە.. بۆ نموونە بەكارهێنەر دەتوانێت چۆنییەتی ئاوەكە و داتاكانی سەبارەت بە ئاوەكە سەیر بكات و پلەی گەرمی ئاوەكە بزانێت.. ئامێرە تەنانەت دەتوانێت ئاو بكوڵێنێت..
