مۆبایلێكی تەنك بەقەد كارتێك

مۆبایلێكی تەنك بەقەد كارتێك
مۆبایلەكان شێواز و ستایل و كارایی و تایبەتمەندییان جیاوازە، قەبارە و بارستایشان هەریەكە بە جۆرێكە، بەم دواییە كۆمپانیایەكی ژاپۆنی مۆبایلێكی بەرهەم هێناوە بەناوی NichePhone-S كە قەبارەی بەقەد كارتێكی بانكی یان بژمێرێكی تەنك دەچێت..
هەرچەندە پێشووتریش مۆبایلی لەم شێوەیە دروستكرابوو، لە بازاڕەكانی هەرێمیشدا دەست دەكەون، بەڵام تەنیا دەتوانرا وەڵامی پەیوەندییەكانی پێبدەیەوە و هیچی دیكە.. بەڵام مۆبایلی NichePhone-S مۆبایلێكی ئەندرۆیدیە.. بارستاییەكەی ناگاتە 7 ملم.. كێشی تەنیا 38 گرامە.. سیستەمی ئەندرۆیدی 4.2 لەسەرە. بلوتوس و 3G و LTE هەیە. بەڵام كامێرای نییە..
Top