ركابەری نێوان كۆمپانیاكان بۆ بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ بەردەوامە، كۆمپیوتەری بەهێز بەرهەم هاتوون، كۆمپانیای MSI هەر لەسەرتاوە هەوڵیداوە بەهێزترین كۆمپیوتەر بەرهەم بێنێ.. نوێترین بەرهەمیشی كۆمپیوتەری جۆری MSI Infinite Xە. لە نەوەی هەشتەمی پرۆسیسەری ئەنتەل لە مۆدێلی Core i7-8700K سوود وەرگیراوە. سیتسەمی ویندۆز 10ی لەسەرە. نوێترین تەكنەلۆژیاكانی تێدا بەكارهاتووە. مەزەڵبۆردی بەهێزی Z370ی لەسەرە. كارتی گرافیكی لە جۆری MSI GTX1080 Tiە و 11 گیگابایتە.. شوێنی دانانی 4 رامی هەیە.. رامی 64 گیگابایتی بۆ دادەنرێ.. كۆمپیوتەرەكە زیاتر بۆ كاری گرافیكی قورس وەك دیزاین و نەخشەسازی و فیلمی سینەماییدا سوودی لێوەردەگیرێ..