هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی هارددیسكی 40 ترابایتی

هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی هارددیسكی 40 ترابایتی
كۆمپانیای ڤێسترین دیجیتال كە كۆمپانیایەكی ناوبراو لەبەرهەمهێنانی هارددیسكدا لەم ماوەیەدا هارددیسكی جۆری UltraStar HS14 بەرهەم هێنا كە بەناوەكەی را دیارە قەوارەی داكردنی داتاكان لەودا 14 ترابایتە..
بەرهەمهێنانی هارددیسكێك بەم قەوارە زۆرە گۆڕانكارییەكە لە هارددیسكدا، چونكە گەر تەنانەت 5 ساڵ بۆ دواوە بگەڕێینەوە، هارددیسكێكی لەم جۆرە بە خەیاڵ سەیر دەكرا.. كۆمپانیای ناوبراو رایدەگەیەنێ ئێمە بەوە ناوەستین و لە هەوڵداین هارددیسكێكی 40 ترابایتی بەرهەم بێنین.
هارددیسكی ناوبراو ناوەوەی لەبری موگناتیس بە گازی هیلۆم پڕكراوە و بە خێرایی 7200 RPM لە خولەكێكدا دەسوڕێتەوە.. تەمەنی بەكەڵكی هاردەكە 2.5 ملیۆن كاتژمێرە و 5 ساڵ گرەنتی و خزمەتگوزاری لەگەڵدایە. بە خێرایی 233 میگابایت لە چركەیەكدا داتاكان دەگوازێتەوە..
Top