كامێرای چاودێری پۆلیس بۆ ناسینی تاوانباران

كامێرای چاودێری پۆلیس بۆ ناسینی تاوانباران
كۆمپانیایەكی بواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ لە ئەمەریكا نوێترین كامێرای هۆشمەندی تایبەت بە چاودێری پۆلیس بەرهەم هێنا.. كۆمپانیای (coban technologies) هەوڵیداوە لە بەرهەمهێنانی كامێرای جۆری (dashcam) تاوانبار و گومانلێكراوان بكاتە ئامانج، ئەوانەی لە چنگ پۆلیس رادەكەن و یان ژمارەی ئۆتۆمبیلەكەیان دەگۆڕن یان هەر ژمارەی لێنادەن..
كامێرا نوێیەكە پێكەاتووە لە 6 كامێرا و پاش ئەوەی هەر 6 كامێرایەكە وێنەیان گرت بەهۆی پرۆگرامی بەهێز كە هەر لە كامێراكەدایە شیكردنەوە و لێكدانەوە بۆ وێنەكە دەكات و تەنانەت ئەگەر تاوانباران چەكیشیان بەكارهێنا، جۆری چەكەكەیان دەستنیشان دەكات، پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریكا پێیوایە كامێرایەكە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەمنییەتی زیاتر لە شار و شەقامەكاندا هەبێت.
Top