کۆمپانیای ئەپڵ ساڵی داهاتوو سێ مۆبایلی نوێ بەرھەم دەھێنێت

کۆمپانیای ئەپڵ ساڵی داهاتوو سێ مۆبایلی نوێ بەرھەم دەھێنێت
کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاری داوه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ، سێ جۆر مۆبایلی نوێ بخاته‌ بازاڕه‌كه‌ كه‌ توانا و خێرایان له‌ ئایفۆن X باشتره‌ و وە نرخیشیان هه‌رزانتر دەبێت .
ئه‌م ئایفۆنه‌ نوێیانە، ته‌نانه‌ت قەبارەی شاشه‌كه‌شیان له‌ ئایفۆن X گه‌وره‌تره‌ دەبێت و کامێرای کوالێتی بەرزیان بۆ دانراوە.ئەپڵ ئاماژەی بەوەش کردوە ، شه‌حنی بێ وایه‌ری بۆ ئایفۆن دەخاتە بازارەوە كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا ئایفۆن شەحن دەکاتەوە.
ئەپڵ رایگەیاندوە کە وەشانی 11.2ی ئه‌زموونی کە چەندین تایبەتمەندی ناوازەی تێدا دەبێت ھەروەھا کێشەی خێرا شەحن نەبونەوەی ئایفۆنی لەگەل شاحنە بێ وایەرەکە تێدا چارەسەر کراوە و شەحنە بێ وایەرەکەی ئەپڵ لەگەل وەشانە نوێکەدا خێراتر شەحن دەبێتەوە .
كۆمپانیای ئەپڵ بڕیاری داوه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی، شه‌حنی بێ وایه‌ریش بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات، خێراییه‌كه‌ی له‌سه‌روو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سامسۆنگ و ڕكابه‌ره‌كانی تری دروستیان كردوە‌.


سەرچاوە techeye.org
Top