پاوەربانكی كاغەزی

پاوەربانكی كاغەزی
پاوەربانك بەو باترییە بەهێزانە دەگوترێ بۆ شەحنكردنەوەی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان وەك مۆبایل، كامێرا تەبلێت.. لەوكاتانەی دەست بە وزەی وەك كارەبا راناگا..
كاركرد و قەبارەی پاوەربانكەكان جۆراوجۆرن، خودی پاوەربانكەكانیش دەبێ وزەی خۆیان لە شوێنێك وەربگرن وەك كارەبا یان تیشكی خۆر.. لەم ماوەیەدا كۆمپانیایەك جۆرێك لە پاوەربانكی بەرهەمهێناوە كە لەراستیدا لە كاغەز دروستكراوە و ئەویش وزەی خۆی لە خۆر وەردەگرێ.. هەركاتێك مۆبایلەكەت شەحنی دابەزی بەو پەنەلە خۆرییە دەتوانی شەحنی بكەیەوە..
پاوەربانكە كاغەزییەكە لەلایەن كۆمپانیای ئەمەریكایی yolk بەرهەم هاتووە. كاركردی هەروەك پاوەربانكەكانی دیكەیە كە لە بازاڕدا هەن.. دەكرێت چەندین پەنەلی كاغەزی پێكەوە بلكێنێ واتە موگناتیسین و پێكەوە دەنووسێن بۆ ئەوەی خێراتر شەحنی بكەیەوە.. تەنیا و تەنیاش لە خۆر وزە وەردەگرێ.
پاوەربانكەكە بۆ شاخەوانەكان، گەشتیاران و ئەوانەی لە چیاو زۆزانان دەمێنەوە وەك شوان و مەڕدارەكان گرنگی خۆی هەیە و شوێنی كارەبا دەگرێتەوە..
Top