داوەڵیش بوو بە هۆشمەند

داوەڵیش بوو بە هۆشمەند
داوەڵ بۆ پاراستنی باخ و بێستان و بەربوومی كێڵگەكان بەكار دەهات، دارێكیان دەهێنا چەند كوتەپەرۆیەكیان لێدەهاڵاند بۆ ئەوەی كە باڵندە و گیانداری دیكە لێی بڕەونەوە و بترسێن و زیان بە بەربوومەكە نەگەیەنن.. بۆ نموونە گەر گوڵەبەڕۆژە بكەی باڵندەكان دەیخۆن و زیانی پێدەگەیەنن..
ئێستا داوەڵی هۆشمەند بەرهەم هاتووە، كە باڵندەكان بەكامێرای چاوەكانیەوە دەبینێ و دەنگیان دەدا و ئەگەر هەڕ نەڕۆیشتن ئاویان پێدادەكا.. كامێراكەی بە هەر چواردەوری خۆیدا دەخولێتەوە.. داوەڵە سمارتەكە بە (GardenSpace) ناسراوە.
كاری داوەڵە هۆشمەندەكە هەر ئەوە نییە بگرە چاودێری وردی كێڵگە دەكات و ئەگەر پێویست بە ئاودان بێت ئاویان دەدات. بەهۆی ئەپێكەوە كە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ دەزانێ هەر گیایەك چەندە پێویستی بە ئاوە.
Top