كامێرایەكی نوێ تایبەتمەندی بەهێز
كۆمپانیای ناوبراو لەم ماوەیەدا كامێرایەكی تایبەتی بەرهەم هێنا كە بە جۆری a7R III ناسراوە، كامێراكە هەستەوەرێكی 42 میگاپیكسلی هەیە، فۆكسێكی بەهێز.. كامێراكە ئاوێنەی نییە كە ئەمەش تایبەتمەندییەكی گرنگە.. شوێنی دانانی دوو میمۆری كارتی هەیە.
جگە لە فلاشی خۆی شوێنی دانانی فلاشی زیادیشی هەیە، لە هەر چركەیەكدا دەتوانی 10 وێنە بگرێ. كامێرای ناوبراو توانای ئەوەی هەیە 87 فایلی RAW بە دوای یەك لەخۆیدا رابگرێ.. باترییەكەی بە بەراورد بە ڤێرژنی پێش خۆی دوو قات زیاتر بووە. هەتا گرتنی 650 وێنە باترییەكەی دانابەزێت. وێنەگرتنەكە بە كوالیتی UHD 4Kیە..
