مۆنیتۆرێكی گرنگ تایبەت بە گشت ئامێرەكان

مۆنیتۆرێكی گرنگ تایبەت بە گشت ئامێرەكان
مۆنیتۆر یا شاشە زیاتر تایبەتە بە كۆمپیوتەر، بۆ مۆبایل و تەبلێت و ئامێرەكانی دیكە ناگونجێ، بەڵام مۆنیتۆری تایبەتی AOC كە هەم هەڵگرتنی ئاسانە و هەم شوێنی USB جۆری C هەیە لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە دەگونجێت.. قەوارەی مۆنیتۆرەكە 15.6 ئینجە. ئەو كێبڵەی كە پەیوەند دەدرێت بە كۆمپیوتەرەوە هەر لەوێوەش وزەی پێویست بۆ كارپێكردنی بەدەست دێنێ. روونی نیشاندانی شاشەی ناوبراو سەرووی فول ئێچ دییە.. ئەم شاشەیە بۆ ئامێرەكانی وەك مۆبایل و تەبلێتیش دەگونجێت بۆ ئەوەی كە پرۆگرام و وێنەكانی سەر موبایل و تەبلێت گەورەتر و روونتر سەیر بكرێن.
Top